داعش بناسه
kurdistani 03:01 PM - 2014-08-17زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی داعش تایبه‌ته به كچان و ژنان
هه‌موو شتێك له‌باره‌ی داعش و بڕیاره‌كانیان...
* داعش
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) واته ئه‌و گروپه بچووكه تیرۆرستییه‌ی له سه‌ره‌تادا ناویان له سوریاوه بۆ ده‌ره‌وه دزه‌ی ده‌كرد، له ئێستادا سنوری سوریای بڕیوه‌و گه‌یشتووه‌ته عیراق، دیاره به‌دوای ئه‌و خه‌یاڵه خاوه‌دا كه له‌سه‌ریاندایه، واتا پیاده‌كردنی پره‌نسیپه ئیسلامییه‌كان و هێنانه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تێك له عیراق و شام كه بتوانێت به‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیسلام جێبه‌جێبكات.
* داعش تازه نیه
ئه‌گه‌رچی ناوی داعش تازه‌یه، به‌ڵام ئه‌م گروپه تیرۆرستییه تازه نیه، ره‌گ و ریشه‌ی داعش بۆ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵی 1995 (ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی) له‌ڕیزی هێزه جیهادییه‌كانی ئه‌فغانستاندا بوو و له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕی ده‌كرد، له ئه‌فغانستان گروپی (ته‌وحیدو جیهاد)ی دامه‌زراندبوو، بۆ خۆی له سه‌ڵته‌نه‌تدا بوو، (زه‌رقاوی) كه به ئه‌سڵ ئوردنی بوو، پاش داگیركردنی عیراق له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه له ساڵی 2003 دا خۆی گه‌یانده عیراق و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له هاوكارانیدا له ساڵی 2004 به ره‌سمی په‌یمان (به‌یعه‌ت)ی به ئوسامه بن لادن رابه‌ری ئه‌لقاعیده دا، ئه‌م گروپه به‌ناوی (ته‌وحیدو جیهاد)ـه‌وه ده‌ستبه‌كاربوون و دوای ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تیان به‌بن لادن دا، یه‌كسه‌ر بوون به گرنگترین شانه‌ی ئه‌لقاعیده له عیراق، لێره‌وه كاره‌ساته‌كه ده‌ستیپێكرد.
* زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی داعش تایبه‌ته به كچان و ژنان
له ئێستاشداو له ماوه‌یه‌كی كورتدا، گروپی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش چه‌ند شارێكی عیراقیان كۆنترۆڵكرد‌و چه‌ند بڕیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان ده‌ركرد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، كه هیچ كام له‌و بڕیارانه‌یان ره‌وا نین و زانایانی ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕیارانه دوورن له په‌یامه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی داعش كه ده‌ریانده‌كات تایبه‌ته به كچان و ژنانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان، بۆ نموونه ژنان به نرخێك ده‌فرۆشن و كچان خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن و هیچ كچێك بۆی نیه به ته‌نها له‌ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر هاته ده‌ره‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی مه‌حره‌می خۆی بێت و هیچ شوێنێكی جه‌سته‌ی به‌ده‌ره‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێت، چونكه به‌پێی بڕیاره‌كانی داعش ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێنه‌كه‌ن واتا موسوڵمان نین بۆیه ده‌بێت بكوژرێن...!
* ئه‌و بڕیارانه‌ی داعش ناڕه‌زایی و به‌یاننامه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی داعش و كرده‌وه‌كانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیار‌و كرده‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر كچان و ژنانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ژنانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یاننامه‌و ناڕه‌زاییان بڵاوكرده‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه به‌هانای ئه‌و كچ و ژنانه‌وه بچن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان.
* داعش: هه‌ر كچێك خه‌ته‌نه نه‌كرێت سزاده‌درێت
داعش بڕیارێك سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی موسڵ ده‌رده‌كات و داوا ده‌كات هه‌ر خێزانێك كچه‌كانیان خه‌ته‌نه نه‌كردووه به زووترین كات له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی كه داعش دیاری كردوون خه‌ته‌نه بكرێن، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات به‌توندی سزا ده‌درێت.
* ئه‌و بڕیاره‌ی داعش پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلامه
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی داعش، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ی داعش ده‌ریده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندان، هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه په‌یوه‌ندی به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه نییه، چونكه هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌موو موفتییه‌كان ئه‌وه‌یان ته‌ئكید كردووه‌ته‌وه كه داعش بۆ ناشرینكردنی ئیسلام هاتووه، بۆیه ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریده‌كات بۆ ناشرینكردنی ئیسلامه نه‌ك بۆ جێگیركردنی حوكمه‌كانی ئیسلام.
سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنی كچانیش مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی: زۆر ئاشكرایه‌و له په‌رله‌مانی كوردستانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رای وابووه كه ده‌بێت ئه‌م دیارده‌یه به‌ته‌واوی كۆتایی پێبێت، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له هه‌رێمی كوردستان رێچكه‌ی ئایینی پێدراوه له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه، بۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرنگی به‌و بڕیارانه‌وه نادات كه داعش ده‌ریده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م بڕیاره‌ی داعش زۆر ئاسانتره له‌چاو ئه‌و بڕیارانه‌ی تر كه داویانه، وه‌ك: ده‌ست بڕین و قاچ بڕین و زمان بڕینی هاووڵاتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كردووه له نوێژی هه‌ینی یان به‌ڕۆژوو نه‌بووه، كه ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌میان دژ به مرۆڤایه‌تی و دژ به هه‌موو به‌هاكانی ئیسلامه.
* خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی هه‌یه
سه‌باره‌ت به باری ده‌روونی ئه‌و كچانه‌ی كه خه‌ته‌نه ده‌كرێن، سه‌یران عه‌بدوڵڵا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له‌ناو به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكاندا به كۆمه‌ڵگای كوردیشه‌وه مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه، به‌ڵام خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای كچان دروستده‌كات به‌تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌واوی له كرداری سێكسی تێر نابێت كه ئه‌وه مافی یاسایی هه‌موو پیاوێكه، له‌هه‌مانكاتیشدا ژنه‌كه هه‌ستی كه‌مده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له جه‌سته‌ی بڕدراوه كه وا ده‌كات هه‌ستی كه‌مبێته‌وه بۆ كرداری سێكسی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی ژنه‌كه دروستده‌كات.
وتیشی: خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان دوو جۆر توندوتیژییه كه پێكه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه به‌شێك له جه‌سته‌ی ئه‌و ژنه ده‌بڕدرێت كه نابێت ببڕدرێت و مافی خۆیه‌تی ئه‌و پارچه‌یه به جه‌سته‌یه‌وه بمێنێته‌وه، ئه‌وی تریش توندوتیژی ده‌روونییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنه‌كه هه‌یه‌و هه‌میشه هه‌ست به كه‌می ده‌كات به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ستده‌كات كه ئه‌وه‌ی پێویسته له پرۆسه‌ی هاوسه‌ریدا له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی بیكات، ئه‌م وه‌ك پێویست ناتوانێت پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و دیارده‌یه زۆرجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه بیر له‌وه بكاته‌وه ژنێكی تر بهێنێت به‌سه‌ر ژنی یه‌كه‌میدا، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كاریگه‌ری ده‌روونی دروستده‌كات لای ژنی یه‌كه‌م و جارێكی تر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی له‌و خێزانه‌ی دروستیكردووه داده‌بڕێت كه زۆربه‌ی كات منداڵیش له‌و نێوه‌نده‌دا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌روونی ژنان و نه‌وه‌كانیشیاندا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها وا ده‌كات ئه‌و ژنه خاوه‌نی بڕیار‌و چاره‌نووسی خۆشی نه‌بێت بۆ داهاتووی خۆی له كۆمه‌ڵگادا.
* خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان نه شه‌رعییه نه سوننه‌ته
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی داعش و هه‌روه‌ها له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه ده‌بێت بكرێت یان نه‌كرێت، مامۆستا نه‌جمه‌دین قادر تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش چ شتێكی شه‌رعییه هه‌تا ئه‌و بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنه‌ی كچانی شه‌رعی بێت؟، خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان نه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ده‌بێت بكرێت نه سوننه‌تیشه.
وتیشی: خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان دیارده‌یه‌كی كلتوورییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه.
ْ* بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان خێزانه‌كانی موسڵ بێزار ده‌كات
ئه‌و بڕیاره‌ی داعش بێزاری خێزانه‌كانی موسڵی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووسێكی پارێزگای موسڵ به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه كه خه‌ڵكی موسڵ بێزاربوون به‌هۆی بڕیاره‌كانی داعشه‌وه‌و بڕیاره‌كانیان به شتێكی مه‌ترسیدار ده‌زانن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان و كچانی پارێزگاكه به زۆره‌ملێ كه مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ریان دروستكردووه‌و به پێشێلكردنی مافه‌كانیانی ده‌زانن، له‌وڕووه‌شه‌وه خێزانه‌كانی موسڵ دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه، یان ده‌بێت بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، یان شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
* خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان هه‌ڵوێستی توندی رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه
بڕیاری خه‌ته‌نه‌كردنی دوو ملیۆن كچ و ژنی عیراقی له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی به‌ناو موسوڵمانان، هه‌ڵوێستی توندی له‌لایه‌ن رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به بڕیارێكی نامرۆڤانه وه‌سفی ده‌كه‌ن.
* موسڵ.. داعش 700 ژنی ئێزیدی ده‌فرۆشێت و نرخی هه‌ریه‌كێكیان 150 دۆلاره
راستییه‌كی زۆر ترسناك له‌ناو داعشدا ئاشكرابووه له‌سه‌ر زمانی ئه‌و هاووڵاتییه عیراقییه مه‌سیحییانه‌ی كه به‌م دواییانه گه‌یشتوونه‌ته فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و هاووڵاتیانه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌زووی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن بۆ هه‌رچی زووتر فریای هه‌زاران مه‌سیحی و ئێزیدی و هاووڵاتی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی تر بكه‌ون له موسڵ و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی فرۆشتنی ژنه ئێزیدییه‌كان و خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و چه‌ند بڕیارێكی تر‌و یاسا‌و كرده‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت بۆ سوكایه‌تیكردن و ئیهانه‌كردنی هاووڵاتیان به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی.
پاتریك كه‌ره‌م سه‌رۆكی رێكخراوی (مه‌سیحی رۆژهه‌ڵات له مه‌ترسیدا) له كۆنگره‌یه‌كدا له فه‌ڕه‌نسا باسی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته له بواری سیاسی و مرۆڤیدا كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه فه‌ڕه‌نسا وه‌كو یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپا هاوكاری خێرای بۆ ئه‌و كه‌سه كاره‌ساتبارانه ناردووه.
كه‌ره‌م راشیگه‌یاندووه: پێمان باشه له ئێستادا یه‌كه‌مجار كاربكه‌ین بۆ شكاندنی گه‌مارۆی چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش له نه‌ینه‌وا، له‌هه‌مانكاتدا ناردنی دابه‌زاندنی هاوكاری مرۆیی به رێگای ئاسمانی بۆ ئه‌و شوێنه.
هه‌ر له‌باره‌ی بارودۆخی مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان كه له نه‌ینه‌وا گه‌مارۆدراون، كه‌ره‌م رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئالیش یاقو به‌رپرسی كۆنفرانس له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان كرد به یه‌كێك له مه‌سیحیه گیرخواردووه‌كان و به زمانی فه‌ڕه‌نسی باسی له‌و كاره‌ساتانه‌ی مه‌سیحییه‌كان و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تر كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌خه‌ون و سه‌دان كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، وتوشیه‌تی: تائێستاش چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش مه‌ترسین له‌سه‌ریان و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تریش.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه داعش به‌زۆرو ئایینی ئیسلام به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن و ژنان ده‌به‌ن و كچان خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن، ئه‌و راستییه‌ش ته‌نها مه‌سیحییه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ برا ئێزیدیه‌كانیش ده‌كرێت، هه‌روه‌ك داعش له موسڵ زیاتر له 700 ژنی له زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشتووه‌و نرخی هه‌رژنێك به 150 دۆلار بووه، هه‌روه‌ها خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان یه‌كێكه له یاسا‌و رێسا به‌زۆرو به‌هێز سه‌پێنه‌ره‌كانی داعشه.
دوای كۆنگره‌كه خێزانه مه‌سیحییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌په‌له هاوكاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ی له نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراون.
له كۆتاییدا سامیه مه‌كتوف پارێزه‌ری داواكاری تایبه‌ت به كاروباری ئه‌و رێكخراوه ناسراوه كه به‌رگری له په‌ناهێنده‌كان ده‌كات، وتی: به‌منزیكانه له شاری جنێف كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری بارودۆخی مه‌سیحی و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها داواشیكرد كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان توندبكرێنه‌وه بۆ رێگریكردن و راگرتنی كرده‌وه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) له سه‌رجه‌م جیهان.
* داعش له گوندێكی موسڵ 80 ئێزدی سه‌رده‌بڕێت
ئه‌ندامێكی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش له گوندێكی ئێزدی له موسڵ 80 هاووڵاتی ئێزدیان سه‌ربڕیوه.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه هاوكات خۆی ئێزدیه رایگه‌یاندووه كه چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندێكی ئێزدی له ناوچه‌ی موسڵ و دوایان لێكردوون ببنه ئیسلام، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ره‌تكردوونه‌ته‌وه، دواتر چه‌كدارانی داعش 80 پیاوی ئه‌و گونده‌یان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ریان بڕیون و دواتر سه‌رجه‌م ژنانی گونده‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رفاندوه، كه چه‌كداری داعشی بیانی لێیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاندووه: چیرۆكی ئه‌و رووداوه‌یان له چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و گونده‌وه پێگه‌یشتووه كه به ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشییه‌كی زۆر رایانكردوه‌و خۆیان ده‌ربازكردووه، وتیشی: چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش ماوه‌ی پێنج رۆژ ته‌وقی ئه‌و گونده‌یان داوه‌و زۆریان لێكردوون كه ده‌بێت ببنه ئیسلام، به‌ڵام دانیشتوانی گونده‌كه داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه یه‌كێكه له‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی داعش له ماوه‌ی داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئێزدی هێناوه.
* UN نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر توندوتیژی سێكسی دژی ئاواره‌كان
هه‌ردوو نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگورا و ملادینۆڤ نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له توندوتیژی سێكسی ده‌كه‌ن دژی ئاواره ناوخۆییه‌كان.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژی سێكسی له كاتی شه‌ڕدا زه‌ینه‌ب هاوا بانگورا رایانگه‌یاند: "ئێمه زۆر زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له توندوتیژی ده‌كه‌ن، به هی سێكسیشه‌وه، دژی ژنان و كچان و كوڕانی كه‌مینه‌كانی عیراق"، وێڕای خستنه‌رووی ئه‌وه‌ی كه "نزیكه‌ی 1500 كه‌سی یه‌زیدی و كریستان رفێندراون و وه‌كو به‌نده‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئه‌و دوو نوێنه‌ره راشیانگه‌یاند كه "چه‌ندان راپۆرتی راچڵه‌كێنه‌رمان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به كاری رفاندن و گرتنی ژنان و كچان و كوڕانی یه‌زیدی و كریستان و توركمان و شه‌به‌ك، له‌گه‌ڵ راپۆرتی ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی قێزه‌ونی سێكسیش"، وێڕای هاندانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ بۆ پابه‌ندبوونیان به په‌رسیارییان و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه "ئێمه به‌وپه‌ڕی توندییه‌وه به ئامانجگرتنی ژنان و منداڵان و كاره قێزه‌ونه‌كانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) دژی كه‌مینه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ریسوا ده‌كه‌ین و به‌بیر هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كانیش ده‌هێنینه‌وه كه كاری توندوتیژیی سێكسی نه‌ك هه‌ر پێشێلكردنی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه، بگره به تاوانی جه‌نگ و دژه‌مرۆڤایه‌تیش هه‌ژمارده‌كرێت".
لای خۆشییه‌وه، ملادینۆڤ داوای له حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگای فراوانی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌په‌له ئازادكردنی ئه‌و ژن و كچانه‌و هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش له پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه كه "نوسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ توندوتیژیی سێكسی له‌كاتی شه‌ڕو هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) له چاودێریكردنی ره‌وشی عیراق سه‌باره‌ت به توندوتیژی سێكسی به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ دڵنیابوون له په‌لكێشكردنی ئه‌نجامده‌ران و داكۆكیكردن له پاڵپشتی بۆ رزگاربووانی ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌ش".
* داواده‌كرێت ئه‌و ژنانه‌ی داعش فڕاندوونی رزگاربكرێن
هه‌ر سه‌باره‌ت كچان و ژنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێكهاتبوو له جۆرج بۆستین جێگری تایبه‌تی نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و محه‌مه‌د نه‌جار راوێژكاری كاروباری سیاسی و سۆكۆل كۆندی به‌رپرسی ئاژانسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان و فرانسیس گای به‌رپرسی ئاژانسی UN-Women له عیراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌خشان زه‌نگه‌نه داكۆكی له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، تا رێگه له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره بگیرێت كه روبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ته‌وه‌و ده‌رچوونی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژه تیرۆردا به‌پێویستزانی، له‌هه‌مانكاتیشدا سوپاسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد بۆ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی ئێزیدی ئه‌نجامده‌درێت كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن، جینۆسایدێكی راسته‌قینه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و پێكهاته‌یه‌و هه‌موو كلتوور و پیرۆزییه‌كانیان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گۆڕانكارییه دراماتیكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و زیادبوونی رێژه‌ی ئاواره‌كان و بارودۆخی ژنان و منداڵانی ئاواره خرایه به‌رباس و داكۆكی له‌سه‌ر هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا، له‌لایه‌نی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڵه‌و ئازاری ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها په‌خشان زه‌نگه‌نه رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌پێویستزانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان و ئیدانه‌كردنی تاوانكاری چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئه‌و ژنه ئێزیدیانه خرایه به‌رباس كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه رفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی به‌په‌له‌و جددی بدات بۆ هه‌رچی زووتر رزگاركردنیان، له‌گه‌ڵ به‌جیهانی ناساندنی ئه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش.
* مانگی سوری عیراق: داعش بازاڕی فرۆشتنی ژنانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی داناوه
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عیراقی دامه‌زراندنی بازاڕی فرۆشتنی ژنانی ئێزدی و مه‌سیحیه‌كانی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د خوزاعی وته‌بێژی مانگی سوری عیراق رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش، ژنانی ئێزدی و مه‌سیحی –یان رفاندووه‌و له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاری موسڵ فرۆشتنیان پێوه ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عیراق ئه‌م كاره قێزه‌ون و دوور له مرۆڤایه‌تیه به‌توندی ئیدانه ده‌كات، به كرده‌وه‌و تاوانێكی قێزه‌ون و دوور له هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات، كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه به‌رامبه‌ر ژنانی عیراق ئه‌نجامده‌درێت.
خوزاعی ئاشكراشیكرد، رێكخراوی تیرۆرستی داعش به ده‌یان خێزانی له فرۆكه‌خانه‌ی ته‌لعفه‌ر له نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و ئێزدی و مه‌سیحیه‌كان زیندانی كردوه‌و پیاوه‌كانی شه‌هیدكردون، داواشی له رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه كاره‌ساتباره مرۆڤییه‌ی كه له موسڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌گوزه‌رێت.
هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تی كاروباری ژنانی عیراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی فیدالی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان ده‌كات به‌خێرایی به‌شداری بكه‌ن و كاربكه‌ن كه سنوورێك بۆ ئه‌و بارودۆخه دابنێن كه تیرۆرستانی داعش به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، داواش ده‌كات به هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ن بۆ رزگاركردنی ژنان له‌م كاره‌خراپ و دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌وه دژیان ده‌ركرێت.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان و زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26