riklam

ته‌رمی گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ له‌زێی دوكاندا ده‌رهێنرا

kurdistani 10:03 AM - 2014-07-31
گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ دانیشتووی شاری رانیه‌یه‌

گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ دانیشتووی شاری رانیه‌یه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ 30-7-2014 گه‌نجێكی دانیشتووی رانیه‌ له‌ زێی دوكاندا خنكا، به‌یانی ئه‌مڕۆ توانرا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێت.

عارف فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری تیمی مه‌له‌وانی له‌دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌عات 8 ، ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌حاڵه‌تێكی خنكان له‌زێی دوكاندا، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی كردنه‌وه‌ی زێی دوكان نه‌مانتوانی ئه‌مشه‌و ته‌رمه‌كه‌ ده‌ربهێنینه‌وه‌.

 وتیشی:دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قائیمقامێتی دوكاندا قسه‌مانكرد، توانرا بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ئاوی زێیه‌كه‌ بگیرێته‌وه‌و له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا توانرا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ربهێنرێته‌وه‌، كه‌ له‌ زێیه‌كه‌دا خنكابوو.

 راشیگه‌یاند: گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ دانیشتووی شاری رانیه‌یه‌و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌ ساڵی 2006 وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی كێوه‌ ره‌ش له‌ رانیه‌ داده‌نیشێت.

جێگای ئاماژه‌ به‌هۆی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن قائیمقامێتی دوكانه‌وه‌ بۆ گه‌شتیاران ده‌ركرا، به‌به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو حاڵه‌تی خنكاندن له‌ زێیه‌كه‌دا، كه‌م بۆته‌وه‌و له‌ئه‌مساڵدا ته‌نها سێ حاڵه‌تی خنكان هه‌بووه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket