riklam

رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز ده‌نرخێنرێت

kurdistani 01:29 PM - 2014-07-30
هێزی پێشمه‌رگه

هێزی پێشمه‌رگه

ئه‌مڕۆ 30-7-2014 نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ جه‌له‌ولا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

لیوا روكن ئیسماعیل سه‌رحان جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ری لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێرو ئیبراهیم عه‌لی ره‌زا نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری به‌سه‌ركرده‌وه‌.

وتیشی: له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رز نرخێندرا به‌وه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا ئه‌وان له‌ پاراستنی خامی میللـه‌ته‌كه‌ماندا بوون و هاووڵاتیان به‌ ئارامی رۆژانی جه‌ژنیان به‌سه‌ربردووه‌.

PUKmedia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket