riklam

په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ماڵی پشمه‌رگه‌ شه‌هید و برینداره‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌

kurdistani 05:19 PM - 2014-07-28
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار به‌ سه‌ركرانه‌وه‌

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار به‌ سه‌ركرانه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ لێیان، هه‌ردوو په‌له‌مانتار مریه‌م سه‌مه‌د و قادر ره‌زگه‌یی له‌فراكسیۆنی سه‌وز سه‌ردانی پرسه‌ی چه‌ند شه‌هیدێكیان كرد، له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌رو بتوێن، هاوكات چه‌ند بریندارێكیشان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و پشتیوانی فراكسێۆنی سه‌وزیان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ و هیوای زوو چاكبونه‌وه‌شیان بۆ برینداره‌كان خواست .

سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌یان مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی سه‌وز بۆ PUKmedia وتی: ئه‌مڕۆ28-7-2014  مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان بۆ شه‌هیدان و بریندارانی به‌رگریكردن له‌  خاكی پیرۆزی كوردستان به‌ هاوڕێیه‌تی هاوپیشه‌م قادر ره‌زگه‌یی و مامۆستا حمه‌ شوان به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی راپه‌رین و هه‌ڤاڵان له‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ، به‌ شداریمانكرد له‌ پرسه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و به‌ڵێنمان به‌ كه‌سوكاریاندا كه‌ درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌یان بین.

وتیشی: هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ماندا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندارمان به‌ سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌ داخێكی زۆوره‌وه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش برینداربوون و پاڵپشتی خۆشمان بۆ ده‌ربڕین بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێویستیان بێت .



PUKmedia ئاری مسته‌فا/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket