riklam

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوایه‌كی له‌ هاووڵاتیان هه‌یه‌

kurdistani 11:42 AM - 2014-07-27
ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاودێری مانگ بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش مانگی بيی په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات

ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاودێری مانگ بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش مانگی بيی په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات

بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27-7-2014 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆده‌بێته‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاودێری مانگ بكه‌ن و هه‌ركه‌سێكیش مانگی بینی په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ی بینینی مانگه‌وه‌ بكات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن..

بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن و كۆتا رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز "ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27-7-2014 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌.

"داوا له‌دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاودێری مانگ بكه‌ن هه‌ر به‌رێزێك مانگی بینی ده‌توانێ په‌یوه‌ندی بكات به‌لیژنه‌ی ناوبراو یان نزیكترین سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری سنوری خۆی.

  PUKmedia تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket