riklam

میلادینۆف پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كات

kurdistani 05:53 PM - 2014-07-26
د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

نیكۆلای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی د. فوئاد مه‌عسوم به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م میلـله‌تی عیراق كرد.

نیكۆلای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ 26-7-2014، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د. فوئاد مه‌عسوم كردوه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌، د. فوئاد مه‌عسوم رێزی گه‌وره‌تان هه‌یه‌و له‌تواناتاندا هه‌یه‌ كه‌ گفتوگۆو دانوستان له‌ نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراقدا په‌ره‌پێبده‌ن به‌ئامانجی پشتگیریكردن و پێشخستنی دیموكراسی له‌وڵاتدا و وه‌ستان دژی تیرۆر له‌وڵاتدا و پشتگیری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانتان ده‌بێت له‌به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق.

میلادینۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌لمێنرا كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ توانایاندا هه‌یه‌ بگه‌نه‌ سازان و رێككه‌وتن به‌تایبه‌ت كاتێك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دواتر سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژارێردران.

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ دیاریكردنی به‌ڕێزتان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عیراق ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گومانی تێدانییه‌ كه‌ بۆ  گفتوگۆو دانوستان و لێك نزیككردنه‌وه‌ی كیانه‌ سیاسیه‌كان رۆڵی گرنگتان ده‌بێت و به‌رێزتان له‌ تواناتاندایه‌ هانده‌رو رێكخه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی بن و پاڵنه‌ربن بۆ هه‌رچی زووتر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌ ماوه‌ی ده‌ستوری خۆیدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket