riklam

چوار هاووڵاتی بریندارده‌بن

kurdistani 02:47 PM - 2014-07-26
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر  ئۆتۆمبیلێك گڕیگرت

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئۆتۆمبیلێك گڕیگرت

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26-7-2014 له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك – سلێمانی و له‌ نزیك ناحیه‌ی بازیان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ چوار هاووڵاتی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هاتوچۆی بازیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی كه‌ركوك – سلێمانی و نزیك ناحیه‌ی بازیان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا وه‌رگه‌ڕاو له‌ ئه‌نجامدا چوار هاووڵاتی برینداربوون كه‌ هه‌رچواریان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
وتیشی: دوای رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌ كاتی به‌تاڵكردنی تانكی به‌نزیندا، ئۆتۆمبیلێك گڕیگرت و به‌وهۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆری ماددی به‌ركه‌وت.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket