riklam

د.فوئاد مه‌عسوم بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق

kurdistani 02:34 PM - 2014-07-24
 له‌كۆی 269 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران د.فوئاد مه‌عسو 211 ده‌نگی  به‌ده‌ستهێنا

له‌كۆی 269 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران د.فوئاد مه‌عسو 211 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا

د.فوئاد مه‌عسوم تاكه‌ كاندیدی كورد، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق.

سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ 24-7-2014 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێكرد كه‌ ته‌واوكه‌ری به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی دوێنێ بوو، تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق.

له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ خوێندرانه‌وه‌ كه‌ كاندید بوون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و پاشان ده‌نگدان بۆ كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستی پێكرد.

به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌، له‌كۆی 269 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران د.فوئاد مه‌عسوم 211 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێناو بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket