riklam

ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستی پێكرد

kurdistani 01:15 PM - 2014-07-24
ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستی پێكرد

ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستی پێكرد

سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ 24-7-2014 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێكرد له‌ ئێستاشدا ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستی پێكرد.


به‌پێی ده‌ستور، ده‌بێت سه‌رۆك كۆماری عیراق 3/2 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ده‌ستبهێنت واته‌ 220 ده‌نگ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار  ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستنه‌هێنێت ئه‌و جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌نگدان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وكاته‌ هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنت ده‌بێت به‌ سه‌رۆك كۆمار.

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌پێی رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان پشكی كورده‌و له‌ نێوان لیسته‌ كوردستانیه‌كانیش بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه‌ د.فوئاد مه‌عسوم تاكه‌ كاندید لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كانه‌.


PUKmedia   هۆزران رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket