له كوردستانه‌وه ٤٠ هه‌زار سێوی مێخه‌كڕێژ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت
kurdistani 10:08 AM - 2014-07-23وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا
له لایه‌ن گروپێكه‌وه بڕیاره ٤٠ هه‌زار سێوی مێخه‌كڕێژ به‌مه‌به‌ستی ئاشتی ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌رده‌بڕێت.
سه‌یوان سه‌عیدیان خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سێوی مێخهكرێژ رایگه‌یاند: له به‌رنامه‌ماندایه ٤٠ هه‌زار سێوی مێخه‌كڕێژ وه‌كو په‌یامی ئاشتی ره‌وانه‌ی توركیا بكه‌ین، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ربڕیوه.
وتیشی: مه‌به‌ست له‌م ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌ڤین و ئاشتییه بۆ گه‌لی كورد‌و رای گشتی وڵاتی توركیا.
دوای زیاتر له سێ ده‌یه‌ی شه‌ڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا زیاتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س له هه‌ردوو لایه‌ن كوژراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك سێوێكی مپخهكڕێژ ده‌نێردرێت.
له نه‌ورۆزی ساڵی رابردووه‌وه پڕۆژه‌ی ئاشتی له نێوان كورد‌و حكومه‌تی توركیا مۆركراوه‌و ئه‌م پرسه‌ش هه‌نگاوی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سێوی مێخه‌كڕێژ باسی له‌وه‌شكرد كه له‌به‌رنامه‌شیاندایه له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێنج هه‌زار سێوی مێخه‌كڕێژ له هه‌ڵه‌بجه‌وه ره‌وانه‌ی هێرۆشیما بكه‌ن و هه‌ر له‌و شاره‌ش مۆنۆمێنتێك بۆ هه‌ڵه‌بجه دروستده‌كرێت و پێنج هه‌زار سێوه‌كه‌ی لێداده‌نرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه فرمێسك ره‌حیم زاده له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای ڤین سێ‌و كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییان كردبوو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: داوامان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ناوی كورده‌وه له یۆنسكۆ تۆمار بكرێت.
گروپی سێوی مێخه‌كڕێژ به سه‌رپه‌ره‌شتی سه‌یوان سه‌عیدیان ماوه‌ی 11 ساڵه كار بۆ به‌جیهانیكردنی به‌رهه‌می سێوی مێخهكرێژ ده‌كه‌ن كه وه‌كو یه‌كه‌م دیاریی خۆماڵی كوردی له ده‌سته‌ی باڵای گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
سێوی مێخهكرێژ ئه‌و سێوه‌یه كه لهكۆنداو له به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به مێخه‌ك رازێندراوهتهوهو له‌لایه‌ن كچان و كوڕانی عاشق به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی پێشكه‌شكراوه به‌ڵام خه‌ریك بوو ئه‌و كلتوره له‌ناوده‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كلتوره له‌لایه‌ن سه‌عیدیان-ه‌وه زیندو ده‌كرێته‌وه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و له ناو كارتۆنێكی تایبه‌تدا دیزاین كراوه‌و له ماركێت و مۆڵه‌كان وه‌كو یه‌كه‌م دیاریی خۆماڵی كوردی ده‌فرۆشرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26