بولبول و حه‌زو ئاره‌زووی هاووڵاتیان
kurdistani 04:50 PM - 2014-07-09بولبولی خورمایی له هه‌رێم بونیان هه‌یه
مرۆڤ له ژیانیدا جۆره‌ها حه‌زو ئارازوی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له به‌خێوكردنی باڵنده بچووكه‌كانی ناو قه‌فه‌ز وه‌ك بولبول و جۆره‌كانی، له نزیك شه‌قامی 60 مه‌تری گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه له هه‌ولێر له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك دوكانی مریشك و كۆترفرۆش 10 دوكانێك خه‌ریكی فرۆشتنی بولبول و جۆره‌كانیانن، ئه‌وه‌ش بۆ بژێوی ژیان و حه‌زو ئاره‌زووه كه زۆربه‌ی ماڵه‌كان و دوكانداره‌كان ئه‌و بولبولانه به‌خێوده‌كه‌ن.
رزگار عوسمان یه‌كێكه له خاوه‌ن دوكانه‌كان و ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت خه‌ریكی ئه‌و كاره‌یه، به PUKmedia ی راگه‌یاند: زۆر حه‌ز له به‌خێوكردنی ئه‌وجۆره باڵندانه ده‌كه‌م و جگه له دوكان، له ماڵه‌وه‌ش زۆرم راگرتووه.
سه‌باره‌ت به ناو و جۆریان، وتی: ئه‌و بولبولانه جۆریان زۆره‌و له جیهاندا بڵاوبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین ئه‌مانه‌یه: (ته‌یری حوب، كه‌ناری، په‌ندز، غه‌ندۆره، كۆكتین، جاوه، گۆل، خورمایی، مینا، مه‌نگورلیای، رۆژیله، ره‌نگاوره‌نگ).
وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و بولبولانه له وڵاتی (لوبنان، سوریا، توركیا، ئێران، دیاله)ن، سه‌باره‌ت به پارێزگای دیاله، له شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی ته‌نها بولبولی خورمایی لێیه كه وه‌ك چۆله‌كه‌ی نێری خۆمانه‌و ره‌نگه‌كه‌ی تۆختره‌و ده‌توانین بڵێین ئه‌وه باڵنده‌ی خۆمانه، واتا هی كوردستانه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی ده‌خۆن و چۆن زاوزێ ده‌كه‌ن، رزگار وتی: به‌زۆری هه‌رزن ده‌خۆن له‌گه‌ڵ تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ره‌ش و خورماو خواردنی تر، زۆربه‌شیان زاوزێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هێلكه‌كان كڕده‌كه‌ون، به‌ڵام ژماره‌ی هێلكه‌كان جیاوازه، ته‌یروحوب تا 7 هێلكه ده‌كات، غه‌ندۆر تا 4 و هه‌یه 2 هێلكه ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆ كاتی نه‌خۆشكه‌وتن ده‌رمانیان چییه؟ رزگار وتی: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره باڵندانه بێنه بازاڕه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ته‌ندورستی ڤێرتێرنه‌ریه‌وه پشكنییان بۆ ده‌كرێت و ده‌رمانی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر، جاری واش هه‌یه كه به‌هۆی دووری رێگا‌و برسێتی و تینوێتیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به نرخ و كاری بازرگانییه‌وه وتی: ئه‌وجۆره باڵندانه به ژماره‌ی زۆر دێت و ئێمه‌ش له‌وكه‌سانه ده‌كڕین كه كاری هێنانیان ده‌كات و به‌گشتی نرخه‌كانیان بۆ فرۆشتن قازانجێكی كه‌می له‌سه‌ر داده‌نێن، هه‌روه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بیكڕن، نرخیان له 20 هه‌زاره‌وه تا ده‌گاته 150 هه‌زار دیناره، گرانترینیان كه‌ناریه كه ده‌گاته 300 هه‌زار دینار، كه‌ناریش توانای خوێندنی 12 جۆری ده‌نگه.
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی ئه‌وجۆره باڵندانه، هاووڵاتی ئاسۆ وتی: سه‌ره‌تا بۆ منداڵه‌كانم كڕی و له پشووی هاوین بوو، به‌ڵام رۆژ به‌ڕۆژ منیش ئاره‌زووی به‌خێوكردنی كاری لێكردووم و ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك بولبولی جوانم.
هیوا كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره له‌وباره‌یه‌وه وتی: به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان و گه‌رماو كاتبه‌سه‌ربردن رووم له به‌خێوكردنی بولبول كردووه و دوای ده‌وام خه‌ریكیان ده‌بم و نازانم چۆن كاته‌كه ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها له وته‌كانی رزگار ده‌ركه‌وت كه ته‌نها بولبولی خورمایی له هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه‌و ده‌توانین به بولبولی خۆماڵی دایبنێین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بتوانین گه‌شه‌یان پێبده‌ین له‌ڕووی ژماره‌و پاراستنیان و بازرگانی كه ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌رنامه‌ی بۆ دابنرێت وێنه‌ی ئه‌وجۆره بولبوله له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به وڵاتانی ده‌ره‌وه بناسرێت و هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌و بولبوله له‌سه‌ر پولی نامه دابنرێت.
PUKmedia سه‌باح شوكر - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26