یه‌كێتی داهێنه‌ری ئازادی و قبوڵكردنی به‌رامبه‌ره
kurdistani 09:10 PM - 2014-04-24یه‌كێتی خۆری ئازادی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: دڕاندن و شێواندنی پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵێكی لاواز‌و تێگه‌شتنێكی زۆر به‌رته‌سك و كێشه‌یه‌كی ده‌رونیه و هه‌وڵی شێواندنی به‌رامبه‌ره له ناخێكی شێواوه ده‌رده‌چێت.
سه‌باره‌ت به دڕاندن و ناشرینكردن و شێواندنی پۆسته‌ری كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن،له‌وباره‌یه‌وه د.جوان ئیحسان وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌بینین كه‌له‌سه‌ر جاده‌و شوێنه گشتییه‌كاندا پۆسته‌ری كاندیده‌كانی یه‌كێتی و زۆرێك له لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌دڕێندرێن و ده‌ستكاری ئه‌كرێن و ئه‌شێوێنرێن له‌ناو شاری سلێمانی و له‌قه‌زاو ناحییه‌كان و شاره‌كانی تر ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌رچاوه ئه‌م بارودۆخه له‌زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی عیراقیشدا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تریش هه‌بووه‌و دووباره‌ش ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش رووده‌دات.
روودانی ئه‌مكارانه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی رۆشنبیری و هه‌ڵسوكه‌وتی هاووڵاتیان له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی خراپ و ناشارستانی ده‌زانین، ئه‌و كارانه گوزارشت له بێده‌سه‌ڵاتی ده‌كات و ئه‌و كاره نه‌شیاوانه هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده‌ی وێنه‌كه‌ی ده‌شێوێندرێت.
هه‌وه‌ها وتی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، په‌یاممان بۆ هه‌واداران و لایه‌نگرانمان و خۆشه‌ویستانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وپۆسته‌رانه‌ی كه هی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تره به چاوێكی رێزه‌وه سه‌یریان بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی چی به‌پۆسته‌ره‌كانی كاندیده‌كانی یه‌كێتی ده‌كرێن، و مه‌كه‌ونه ژێر ئه‌و فشاره‌وه ئه‌مه شتێكی تێكده‌رانه‌یه‌و ده‌ستێكی ئاژاوه‌گێریانه‌یه له‌وپه‌ری بێده‌سه‌ڵاتی زیاتر گوزارشت له هیچی تر ناكات، و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و په‌یامه‌مان هه‌یه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر هیچ پۆسته‌رێك یان هیچ ره‌مزێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی تره‌وه هه‌بێت و هه‌وڵبده‌ن ئه‌و ماوه‌یه‌یی كه ماوه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به هێمنی و ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت كه لایه‌ق بێت به‌ناو و ناوبانگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
د.جوان ئیحسان وتیشی: ئه‌وه هه‌وڵێكی لاواز‌و تێگه‌شتنێكی زۆر به‌رته‌سك و كێشه‌یه‌كی ده‌رونیشه، ئه‌وكه‌س و ده‌ستانه‌ی ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵی شێواندنی به‌رامبه‌ره له ناخێكی شێواوه ده‌رده‌چێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26