riklam

یه‌كێتی هه‌میشه‌ داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌

kurdistani 07:21 PM - 2014-04-24
یه‌كێتی له‌پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا سه‌رمه‌شق بووه‌

یه‌كێتی له‌پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا سه‌رمه‌شق بووه‌

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك تاكه‌ حزبی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ به‌رده‌وام داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ كردوه‌و، یه‌كێك له‌دروشمه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی  ئه‌و حزبه‌ش مافی مرۆڤه‌ .

حه‌سیب حه‌بیب وه‌ك كادرێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ له‌رێگه‌ی مه‌كته‌بی مافی مرۆڤه‌وه‌ داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ كردوه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  سه‌رمه‌شقی داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ له‌كوردستاندا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوه‌.

وتیشی: له‌دوای راپه‌رین یه‌كێتی مه‌كته‌بێكی تایبه‌تی دامه‌زراند به‌ناوی مه‌كته‌بی مافی مرۆڤ و نوسینگه‌ی ئه‌و مه‌كته‌بیشی له‌ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستاندا كردوه‌ له‌رێگه‌ی كاردانی ئه‌و مه‌كته‌به‌وه‌ كه‌زۆرینه‌یان پارێزه‌ربون داكۆكیان له‌مافی هاووڵاتیان ده‌كرد .

رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و مه‌كته‌به‌ بوه‌ هه‌وێنی دروستكردنی وه‌زاره‌تێك به‌ناوی مافی مرۆڤه‌وه‌ له‌كوردستاندا، بۆیه‌ ده‌ڵێم یه‌كێتی سه‌رمه‌شق بوه‌ له‌پارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌كوردستاندا .

ئاسۆ محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ داكۆكیكردنی یه‌كێتی له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌ PUKmedia ی وت: یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی راپه‌رین ده‌ستی پێكردوه‌و به‌شداری دروستكردنی حكومه‌تی كردوه‌، به‌به‌رده‌وامی داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ كردوه‌ چ له‌رێگه‌ی ئۆرگانه‌كانیه‌وه‌ بوبێت یان له‌رێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیانه‌ی كه‌تایبه‌ت بوه‌ به‌ پارێزگاری كردن له‌مافی مرۆڤ.

وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان جگه‌له‌وه‌ی له‌حكومه‌تدا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ خزمه‌ت به‌هاووڵاتیانی كوردستان بكات و ببێته‌ پارێزه‌ری مافه‌كانیان زیاتر له‌وه‌ش له‌رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ندین رێكخراوی پارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان و منداڵان وبه‌ساڵاچاوان كرێكارانه‌وه‌ خزمه‌تی به‌مافه‌كانی مرۆڤ كردوه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد یه‌كێتی وه‌ك یه‌كه‌م پارتی سیاسی له‌كوردستاندا ببێته‌ ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئینه‌ته‌ر ناسێونال و چه‌ندین رێكخراوی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ پارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ، بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیان زیاتر پارێزراوبێت.

وتیشی: یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بێكی تایبه‌ت به‌ پارێزگاری كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زراند له‌رێگه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به‌وه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزێونی و رادێوی پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان ده‌كرد ئه‌و به‌رنامانه‌یه‌ش وایكرد هاووڵاتی بزانێت مافه‌كانی چیه‌.  

   
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket