riklam

حاكم قادر: یه‌كێتی خاوه‌نی هه‌ڵویستی راسته‌قینه‌ی به‌كرداره‌ و خزمه‌ت ده‌كات

kurdistani 05:30 PM - 2014-04-24
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی جیاده‌كاته‌وه‌ كارو كرده‌وه‌ی عه‌مه‌لییه‌

ئه‌وه‌ی یه‌كێتی جیاده‌كاته‌وه‌ كارو كرده‌وه‌ی عه‌مه‌لییه‌

حاكم قادر حه‌مه‌جان رایگه‌یاند: یه‌كێتی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ توانا و لێهاتوویی و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نجانه‌ بۆ سه‌رجه‌م  بوار و كایه‌كانی ژیانی حزبایه‌تی له‌ یه‌كێتیدا.

ئه‌م وته‌یه‌ی حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی سنووری راپه‌رین كه‌ ئه‌مڕۆ 24-4 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌وته‌كه‌یدا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌رده‌می شاخ و نه‌به‌ردییه‌كانی باسكرد و رایگه‌یاند: كه‌ یه‌كێتی یه‌كه‌مین حزبی سیاسییه‌ له‌ كوردستاندا كه‌ زۆرترین قوربانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و مافه‌كانی كورد به‌خشیوه‌و به‌ شانازییه‌وه‌ به‌حزبی شه‌هیدان ناسراوه‌ و وتی: ئه‌و نازناوه‌ش به‌ هه‌موو هێزێك نادرێت، چونكه‌ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان خه‌بات و قوربانیان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌خشیوه‌ و ئه‌و به‌خشینه‌ش شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێك ناتوانێت موزایه‌ده‌ و دروشمبازی بریقه‌دار به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بكات و ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش جیاده‌كاته‌وه‌، كارو كرده‌وه‌ی عه‌مه‌لییه‌.

وتیشی: یه‌كێـتی هێزێكه‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌ر له‌ هه‌ڵوێستی سیاسی  و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و هه‌ڵوێستی نیشتمانی، بۆ ئه‌وه‌ش باجیداوه‌ و ده‌ستكه‌وتی كردووه‌ به‌ قوربانی هه‌ڵوێسته‌ باڵاكانی و ئه‌وه‌ش له‌ هێزی نموونه‌یی و خزمه‌تكاری میلـله‌ت ده‌وه‌شێـته‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا حاكم قادر رایگه‌یاند: كه‌ یه‌كێتی بایه‌خی جددی به‌توانا و لێهاتووی گه‌نجان ده‌دات و به‌هێزی نوێبوونه‌وه‌ و رێكردنی كاروانه‌ دوور و درێژه‌كه‌ی یه‌كێتی وه‌سفیده‌كات و جه‌ختیكرده‌وه‌، یه‌كێتیبوون شانازییه‌و ده‌رگای شانازیبوونیش بۆ هه‌مووان كراوه‌یه‌ و وتی: یه‌كێتی ده‌رفه‌تی كراوه‌یه‌ كه‌ پێگه‌یاندن و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گه‌نجان بۆ كایه‌ و رۆڵ پێدان له‌نێو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا.

دواتر به‌وردی باسی له‌ ره‌وشی سیاسی هه‌رێم و عیراق و پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بۆ ئاماده‌بووان كرد و دواتر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م  پرسیار و ره‌خنه‌ و پێشنیازه‌كانی گه‌نجانی دایه‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket