riklam

هامبۆرگ.. خه‌نده‌قه‌ی سنوور ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

kurdistani 04:27 PM - 2014-04-24
 به‌توندی له‌دژی ئه‌و خه‌نده‌قه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌

به‌توندی له‌دژی ئه‌و خه‌نده‌قه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌

بۆ ئیدانه‌كردنی خه‌نده‌قه‌كه‌ی نێوان باشوورو رۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردستانیانی دانیشتووی هه‌رێمی هامبۆرگ و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هامبۆرگ رێكخست.

خۆپیشانده‌ران به‌بانگه‌وازو دروشم وبه‌یاننامه‌ به‌زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی و عه‌ره‌بی باسیان له‌و سیاسه‌ته‌ كرد كه‌هه‌وڵی لێك جیاكردنه‌وه‌و دابڕاندنی به‌شه‌كانی كوردستان ده‌دات له‌پێناو پیاده‌كردنی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی ده‌رو دراوسێدا رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته‌ ژێر باری ره‌وشێكی مرۆیی خراپه‌وه‌.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌شیاندا هاتبوو كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ره‌وه‌ندی كوردی رۆژئاوا به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانمانه‌وه‌ زۆر به‌توندی له‌دژی ئه‌و خه‌نده‌قه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌و به‌كارێكی دژ به‌ كوردو كوردستانی ده‌زانین و خه‌باتی خۆمان درێژه‌ پێده‌ده‌ین تا لابردنی سنوورو هه‌موو ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی ده‌بنه‌هۆی لێك جیاكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان.

 خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان داوایان له‌لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی كرد كه‌ هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو ئازادكردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ باكووردی كوردستانیدا.

جوان قامیشلۆ یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كوردانی رۆژائاوای دانیشتووی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو شاره‌كان خه‌ریكی خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی و دیموكراسیانه‌ن بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و دیواره‌ی كه‌ ته‌نها له‌خزمه‌تی توركیاو پارتی دیموكراتی كوردستاندايه‌ و له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان لێدراوه‌.

PUKmedia  بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket