riklam

لیوای 118 باڵه‌ك لێدوانێكی نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 04:17 PM - 2014-04-22
 ئێمه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دڵسۆزی یه‌كێتین

ئێمه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دڵسۆزی یه‌كێتین

 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كه‌ی بۆ PUKmedia نێدراوه‌ لێپرسراوی لیوای 118 ی باڵه‌ك به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ك تۆ نین له‌ كانییه‌ك ئاو بخۆینه‌وه‌و دواتر به‌ردی تێبگرین.

ده‌قی ره‌ه‌ونكردنه‌وه‌كه‌ی لیوای 118 باڵه‌ك...

به‌ناوی گشت فه‌مانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای (118)ی باڵه‌ك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای (118) ی باڵه‌ك، دڵسۆزین بۆ هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال و رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌خاوه‌نی (18) هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌رو (10) هه‌زار كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو به‌هه‌زاران زیندانی سیاسیی و به‌هه‌زاران قوربانی دیكه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌نگمان ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، بۆیه‌ پاڵپشتی بۆ لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستی (266)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لیستی (77)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌رده‌بڕین.

 ئێمه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانین و وه‌ك جه‌نابت نابین له‌كانیه‌ك ئاو بخۆینه‌وه‌ دواتر به‌ردی تێبگرین.

لیوا سه‌لاح دیلمانی
لێپرسراوی لیوای (118)ی باڵه‌ك


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket