riklam

مێژووی یەكێتی هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە ‌

kurdistani 02:52 PM - 2014-04-22
ی.ن.ك لەرابردووی خەباتدا‌و لەگیانبازیی‌و فیداكاریدا

ی.ن.ك لەرابردووی خەباتدا‌و لەگیانبازیی‌و فیداكاریدا

محەمەد رەزا

ی.ن.ك لەرابردووی خەباتدا‌و لەگیانبازیی‌و فیداكاریدا، لەخوێنبەخشین‌و قوربانیدا هیچ كەسێك پێشی نەداوەتەوە، هەرگیز نە لەتاكتیك‌و نە لەستراتیژدا سازشی لەسەر دروشم‌و ئەركە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان نەكردووەو بگرە زۆربەی مێژووی یەكێتیی پڕە لەسازش لەبەرژەوەندییە حزبییەكانی خۆی لەپێناوی مەسەلە نیشتمانی‌و نەتەوەییە باڵاكاندا، یەكێتی سەربەرزە بەوەی كە لەدوای راپەڕینیشەوە سەربەرزبووە لەبەردەم میللەتەكەیداو ئاوێنەی دووڕوو نەبووە لەبەردەم گۆڕانكارییە سیاسیەكان‌و بەرژەوەندییە تایبەتیەكاندا.
تا دوێنی بوو (گۆڕانخوازان) بەیت‌و بالۆرەی ئەوەیان لێدەدا كە گوایە یەكێتی پاشكۆی پارتییە، لەكاتێكدا یەكێتی لەتەمەنی خەباتی خۆیدا پاشكۆی هیچ كەس‌و لایەنێك نەبووەو یەكێتی رێككەوتنی ستراتیژیی هەبووە لەگەڵ پارتی بەڵام ئەوە ئێوەن ژێر بەژێر دەبنە پاشكۆ بۆ وەرگرتنی پۆستە سیادییەكان‌و بوونەتە عەبدی پارتی، ئەو پارتییەی تادوێنی بوو هەر ئێوە قسەتان پێدەوتن‌و بە «حزبی بنەماڵە» ناوتان دەبردن، كەچی نازانین ئێستا خێرە پارتیتان كردۆتە ئاغای خۆتان‌و وەك گەمەیەكی نامەنتیقی سیاسیی لەدژی یەكێتی ژێربەژێر لەگەڵیان رێكدەكەون وەك ئەوەی هەر ئێوە نەبووبن كە دەتانوت بۆیە ئێمە دژی یەكێتین چونكە لەگەڵ پارتی رێككەوتووە؟ ئەی ئێوە لەسەر چ بنەمایەك لەگەڵیان رێككەوتن؟ رێككەوتنەكەی ئێوە تەنیاو تەنیا لەپێناوی پارەو پۆست‌و شكاندنی یەكێتیدایە، ئەو یەكێتییە نمەك سوێرەی كە ئێوە دوای تێربوون ویستتان مەنجەڵەكەی قڵپبكەنەوە!
ئێستا چۆن ویژدانتان ئازارتان نادات‌و لێتان نایەتە جواب كە بەئاشكرا بۆ پلەو پایەو پۆست، بۆ پول‌و پارە جارێكیتر هەوڵی لەناوبردنی یەكێتیتانداو بەو كارە جوانەتان لاپەڕەكانی مێژوو پڕدەكەنەوە، ئافەرین ئەی بزووتنەوە پێشكەوتنخوازەكەی سەردەمی عەولەمە، بەڵام نازانین ئەوانەی بەو ئومێدەوە دوای گۆڕان كەوتن‌و تەپڵیان بۆ كوتان ئێستا چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە كە ئاخۆ گۆڕان بۆ ئەوە دروست بوو یەكێتی لەبنەڕەتەوە هەڵتەكێنێت كە پێشتر وایان ئیدیعا دەكرد پارتی سیستمی سیاسسیی كوردستانی تێكداوەو بۆیەش ئەوان لەدژی یەكێتی وەستاونەتەوە گوایە بووە بەشەریكی ئەو تێكدانەی سیستمەكە، بەڵام وا ئێستا گۆڕان لەهەموو كەس زیاتر لەپارتی نزیكبۆتەوەن مانای وایە دەیەوێت «بەخەیاڵی خۆی» چاڵ بۆ یەكێتی هەڵكەنێت‌و بەرەو كارەساتی بەرێت، بەڵام خۆیان لەپێش هەمووشیانەوە رێكخەرە گشتییەكەیان باش دەزانێت یەكێتی زۆر لەوە گەورەترە‌و دۆست‌و دوژمنیش ئەوە زۆر بەباشی دەزانن كە یەكێتی هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە‌و زۆر بەباشیش لەم گەمە سیاسییە قێزەونە تێگەیشتووە، بۆیە ئەمەش تێدەپەڕێنێت، دڵنیاش بن كە سیستمی سیاسی بێ هاوسەنگیی دیموكراتیی یەكێتی دەبێتە وێرانە.
تا دوێنی بوو دەیانوت دەیگۆڕین‌و دەچوونە ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ئەی ئەمڕۆ ئەو خەڵكانە دەڵێن چی لەكاتێكدا گۆڕانەكەیان لەهەڵپەی وەرگرتنی پارەو پۆستە سیادییەكاندا‌و لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆی‌و پەلەكردنی بۆ هەرچی زووتری جێبەجێكردنی پیلانە 10 ساڵییەكەی نەوشیروان مستەفا ئاگای لەو بەڵێنانە نەماوە كە پێنج ساڵە دەیدات بەدەنگدەرانی كوردستان‌و لەخشتەیان دەبات‌و هەموو ئەوەی لەو چەند ساڵەدا بۆ خەڵكی بەحەرام لەقەڵەم دابوو، ئێستا بۆخۆی بەحەڵاڵ دەزانێت‌و بگرە لەجیاتی سەركزكردن‌و خەجاڵەت بوون، سەركردە بێدەسەڵاتەكانی دوای نەوشیروان خۆیانی پێوە بادەدەن.
بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێت‌و خەڵكی كوردستان زۆر لەوە هۆشیارترە‌و رۆژێك دادێت كە هەر ئەو «گۆڕانخوازان»ە پرسیاری جدی لەخۆیان‌و لە سەركردە تاكڕەوەكەی حزبەكەیان بكەن‌و بڵێن خۆ ئێمە دوژمنی سەرسەختی پارتی بووین، خێرە ئێستا بووین بەبرابەشی‌و لەئامێزی یەكتریدا تواوینەتەوە؟

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket