riklam

نوێترین سروودیان بۆ پاڵپشتییە لەلیستەكانی یەكێتی ‌

kurdistani 11:48 AM - 2014-04-21
هونەرمەندان عەتا ئەحمەد و سالار مەحمود

هونەرمەندان عەتا ئەحمەد و سالار مەحمود

سروودی یەكێتی ئایندەیە نوێترین كاری هونەرمەندان (عەتا ئەحمەد، سالار مەحمود، فێنك فاروق).


دەربارەی كارەكانی ئەم سروودە نوێیە عەتا ئەحمەد كە ئاواز‌و شیعری سروودەكەی داناوە بەكوردستانی نوێی وت: دانانی ئەم سروودەو وتنەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پرشنگدارو پڕشكۆیە، هەموو ئەو وشانەشی لەسروودەكەدا بەكارم هێناون باس لەڕاستی ئەو حزبە دەكات. لەهەمانكاتدا دەمەوێت لەم رێگەیەوە هەستی خۆم بۆ لیستەكانی 266ی پەرلەمانی عیراق‌و 77 ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەرببڕم بەو هیوایەی سەركەوتن بۆ لیستەكانمان بەدەست بێنین.


وتیشی: جگە لەبەرهەمهێنانی ئەم سروودە سەرقاڵی ئامادەكردنی سروودێكی ترین بۆ شاری كەركوكی خۆشەویست، سروودەكەش هەر بەناوی ئەو شارەوە دەبێت‌و شیعرەكەی لەلایەن سیروان عەلی-یەوە نووسراوە، ئەمەش بۆئەوەیە بتوانین كارێكیش پێشكەش بەوشارە بكەین، كە شعرەكەی لەلایەن سیروان عەلی-ەوە ئامادەكراوە.


له‌كوردستانی نوێوه‌/ هەژان حەسەن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket