riklam

په‌یامی ئاڤان جه‌مال ئه‌حمه‌د

kurdistani 11:12 AM - 2014-04-21
كاندیدی ژماره‌ 10 له‌لیستی‌ 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

كاندیدی ژماره‌ 10 له‌لیستی‌ 77 بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

كاندیدی ژماره‌ 10 له‌ لیستی‌ 77ی (ی ن ك) بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

 
 ـ له‌دایك بووی‌ 19٧7ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخی‌ سلێمانیه‌.
 ـ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمی‌ هونه‌ری و ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی‌ شێوه‌كاریه‌. 
ـ ئێستاش فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ كه‌له‌پووری‌ كوردیی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
ـ له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ خۆم بۆ ئه‌ندامێتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵژاردووه‌ و زیاتر كار ده‌كه‌م بۆ توێژه‌كانی‌ «گه‌نجان، منداڵان، ژنان و بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆكه‌  كێشه‌ی‌ خێزانی‌ و ئابووررییان هه‌یه‌.
پێم خۆشه‌ وه‌كو خوشكێكی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ خۆیان له‌ بواره‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌رمه‌ندان خزمه‌تی‌ هه‌موو لایه‌ك بكه‌م و داوا ده‌كه‌م ئه‌و متمانه‌یه‌م پێ‌ ببه‌خشن.
ـ حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌تی‌ ماندوونه‌ناسانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و فه‌رمانبه‌رانی‌ دیكه‌ بكه‌م و به‌ده‌م داواكاریی‌ و پێدوایتسییه‌كانیه‌وه‌ بچم.
ـ هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌پێناو جێبه‌جێ‌ كردنی‌ خێرا و رێكوپێكی‌ پڕۆژه‌ هونه‌ری‌ و رۆشنبیرییه‌كان بۆ شاری‌ رۆشنبیری‌ شاری‌ سلێمانی‌ هه‌موو تواناكانی‌ خۆم بخه‌مه‌ گه‌ڕ، چونكه‌ به‌پێی‌ پێویست كار بۆ ئه‌و شانازییه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ به‌ سلێمانی‌ به‌خشراوه‌ (واته‌ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌) ده‌بێ‌ كاری‌ جدی‌ بۆ بكرێت.

له‌كوردستانی نوێوه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket