riklam

خوێندكارانی بنه‌ماكانی ئاینی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

kurdistani 07:56 PM - 2014-04-20
نازانن ناونیشانی وه‌زیفیان چییه‌

نازانن ناونیشانی وه‌زیفیان چییه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران و ده‌رچوانی به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی سه‌ربه‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو داوای ده‌ست نیشان كردنی ناو نیشانی برِوانامه‌ و دانانی سه‌رۆكی سكوڵی به‌شه‌كه‌یان ده‌كرد.

سه‌روه‌ت شه‌وكه‌وت خوێندكاری به‌شی بنه‌ماكانی ئاین له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند:  ئێمه‌ تاوه‌كو ئێستادا (تنێیف وزیفی) مان نیه‌، واته‌ ناونیشانی برِوانامه‌كه‌مان نازانین چیه‌ دوای چه‌ندین ساڵ له‌ خوێندن نازانین ده‌بێت له‌ كوێدا ده‌وام بكه‌ین.

وتیشی: له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی هه‌مان به‌شی ئێمه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین یان ناونیشانمان بۆ دیاری بكرێت یان به‌شه‌كه‌ماندا بخه‌ن.

لای خوشیه‌وه‌ ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی خوێندكارانی كردوو پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خوێندكاره‌كان كۆبویه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیری خوێندنی بالاَوه‌ كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و برِیاردرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان دابنرێت

له‌ لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیشدا ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: هه‌موو داواكاریه‌كانیان رِه‌وایه‌و وه‌ك قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ش پشتگیریان و ده‌بێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن .

به‌شی بنه‌ماكانی ئاین سه‌ربه‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌ كاتی ته‌واوكردنی خوێندندا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن  نازانن پیشه‌كانیان چیه‌وه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَش تاوه‌كو ئێستا بۆی دیاری نه‌كردوون.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket