مه‌لا به‌ختیار: نه‌هێشتنی سانسۆر له‌سه‌ر ئازادی یه‌كێكه له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی
kurdistani 07:27 PM - 2014-04-19یه‌كێتی هه‌میشه پارێزه‌ری مافی ژنان بووه
قوتابخانه‌ی باڵای فه‌ره‌نسا، به‌سه‌رپه‌رشتی ئالان تۆرین-ی بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن
مه‌لا به‌ختیار، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر دانێل ژولێ، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "ئه‌زموونی بونیادنانی دیموكراسی له‌كوردستاندا نوێیه، بۆیه توێژینه‌وه‌و ره‌خنه له‌لای ئێمه، هێشتا زۆری ماوه، تا بتوانێ، وه‌كو كایه‌یه‌كی مه‌عریفی له‌بونیادنانی دیموكراسی، له‌په‌روه‌رده‌ی دیموكراسی، له‌هۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنگه‌ری رۆڵببینێت.
ئه‌مڕۆ 19-4، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه‌ی كه قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای فه‌ره‌نسا به‌گشتی و بیرمه‌ند ئالان تۆرین، سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بڕیاره له‌كوردستان ئه‌نجامبدرێت، پێشوازی له پرۆفیسۆر دانێل ژولێ و د.عادل باخه‌وان، له‌قوتابخانه‌ی باڵا‌و د.لوئه‌ی جاف، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی- كوردی بۆ زانست له‌پاریس و جه‌زا حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی د.عادل باخه‌وان، سۆسیۆلۆگو توێژه‌ر له‌قوتابخانه‌ی باڵای فه‌ره‌نسا، زانیاری پێویستی له‌باره‌ی پرۆژه‌كه خسته‌ڕوو، تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پرۆژه‌كه، یه‌كێكه له‌توێژینه‌وه پڕ بایه‌خه‌كانی قوتابخانه‌ی باڵای فه‌ره‌نساو به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی بیرمه‌ند ئالان تۆرین ئه‌نجامده‌ده‌رێت، سه‌رجه‌م پرۆفیسۆرو توێژه‌ره سۆسیۆلۆگهكانی قوتابخانه‌ی باڵای فه‌ره‌نسا، به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌كوردستان و به‌ماوه‌ی ساڵێك ئه‌نجامده‌درێت و وتیشی: هاتنی ئه‌م وه‌فده‌ی قوتابخانه‌ی باڵاش، ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌كارو پرۆژه‌كانیشی له‌رابردوودا، دانێل ژولێ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌ساڵی (حه‌فتاكان، هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان)ه‌وه، له‌سه‌ر پرسی كورد‌و ژنانیش به‌گشتی كاری كردووه‌و هیواشی خواست كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت، بۆ ماف و یه‌كسانی ژنان لهكورستاندا.
دواتر‌و پاشئه‌وه‌ی، پرۆفیسۆر دانێل ژولێ، خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار راگه‌یاند، سوپاسی تایبه‌تیشی ئاڕاسته كرد، بۆ كۆی پشتگیریی و هاوكارییه‌كانی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌بواری توێژینه‌وه‌ی سیاسی، دیموكراسی، رۆشنگه‌ری، ئازادی، عه‌لمانی، چه‌سپاندنی مافی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێن و له‌و رووه‌شه‌وه به‌ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگاداری پرۆژه‌و خه‌بات و كاره بهردهوامهكانێتی، به‌گرنگییه‌وه، رۆڵی مه‌لا به‌ختیار-ی هه‌ڵسه‌نگاند.
فه‌ره‌نسییه‌كان خه‌باتی به‌رده‌وامی مه‌لا به‌ختیار، بۆ ئازادی و دیموكراسی به‌رز ده‌نرخێنن.
هه‌روه‌ك به‌ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر، له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی باڵای فه‌ره‌نساو ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه‌یان، كه توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكارییه‌كانی ئێستای كورستان، كه به‌لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له‌پرسی ژنان، پرۆژه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن و بڕوای خۆشی نیشاندا، به‌وه‌ی گۆڕانكاریی له‌ئاستی پرسی ژناندا، ئاماژه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵ و له‌و رووه‌شه‌وه نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ژنانی ئیسپانیا، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر به‌نموونه هێنایه‌وه‌و بۆ مه‌لا به‌ختیار-یش ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه سه‌ردان و دیداری جه‌نابیشتان، له‌و رووه‌وه‌یه، كه به‌ڕێزتان داكۆكیكارێكی دیاری مافی ژنان و یه‌كسانی ژن و پیاو وپشتگیری مافه‌كانی ئازادی و یه‌كسانی ده‌كه‌یت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌سوپاسه‌وه لهبیروڕاو سه‌رنجه‌كانی پرۆفیسۆر دانێل ژولێ-ی روانی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئاگاداربونتان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌بواره‌كانی دیموكراسی و عه‌لمانییه‌ت، شتێك خزمه‌تم كردبێت، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێزیان بایه‌خ به‌ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و وتیشی: بۆ ئێمه‌ی مایه‌ی خۆشبه‌ختییه، كه شاره‌زاو پرۆفیسۆرێكی وه‌ك به‌ڕێزیان، ئه‌و هه‌ست و بڕوایه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌زمونه دیموكراسییه‌كه‌مان هه‌بێ.
وتیشی: كه مایه‌ی خۆشحاڵییه كه له‌و بوارانه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه بكرێت و ئه‌نجام وه‌ربگیرێت، كه له‌سه‌ره‌نجامدا لایه‌نی باش و خراپ، به‌ڕه‌خنه‌وه سه‌یر بكرێ.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ئه‌زموونی بونیادنانی دیموكراسی له‌كوردستاندا نوێیه، بۆیه توێژینه‌وه‌و ره‌خنه له‌لای ئێمه، هێشتا زۆری ماوه، تا بتوانێ، وه‌كو كایه‌یه‌كی مه‌عریفی له‌بونیادنانی دیموكراسی، له‌په‌روه‌رده‌ی دیموكراسی، له‌هۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنگه‌ری رۆڵببینێت.
وتیشی: كێشه‌ی گه‌وره‌ی كورد ئه‌وه نییه، كه تازه‌ی سه‌رقاڵی بونیادنانی دیموكراسین، به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، كه میراتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی دواكه‌وتوو، میراتێكی گه‌وره‌ی قوفڵدانی ئه‌قڵ، بۆ ئێمه به‌جێماوه! رونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕوایه بۆ كۆمه‌ڵ وابێ، ئه‌وا بۆ ژن دوو به‌رامبه‌ره، چونكه له‌كۆمه‌ڵی كورددا، هێشتا ژن ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی كۆمه‌ڵ، خێزان، دینی، عه‌قڵیه‌تی باوكسالاری له‌سه‌ره، بۆیه به‌مه‌زنده‌ی من رزگاركردنی پیاو ده ساڵی بوێ، ئه‌وا رزگاركردنی ژن، پانزه بۆ بیست ساڵی پێویسته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌میشه پشتیوانی له‌ژنان ده‌كه‌م.
له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌شیدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رونكردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌باره‌ت به‌پرنسیپ و خه‌بات و سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كرد‌و رونكردنه‌وه‌ی پێیوستیشی سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كانی یه‌كێتیی بۆ ده‌ستور، سۆسیال، گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و زانكۆكانی كرد‌و تیایدا ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه به‌بێ مه‌عریفه، زانست و زانیاری، پێشكه‌وتن و ده‌ستور، دیموكراسی ده‌شێوێ و به‌پشت به‌ستنی به‌رده‌وامیش بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی، رێكخراوه‌ی-یش، رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌و گرنگه‌كانیشی بۆ یه‌كێتیی مایه‌ی شانازییه‌و بۆخۆشم له‌پشتیوانی كردنی به‌رده‌وامم، ئه‌وه‌یه سانسۆرمان له‌سه‌ر ئازادی نه‌هێشتووه، ئه‌گه‌رچی تائێستاش وه‌ك یه‌كێتیی زه‌ره‌ری لێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م خه‌باته، سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی مه‌عریفییه، گه‌وره‌یه بۆ ئایینده‌و یه‌كێتیی سودی لێده‌بینێ.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26