riklam

خورماتوو.. له‌دوو ته‌قینه‌وه‌دا 11 هاووڵاتی بریندار ده‌بن

kurdistani 08:13 PM - 2014-04-18
 4 له‌برینداره‌كان پۆلیسی قه‌زایی خورماتوون

4 له‌برینداره‌كان پۆلیسی قه‌زایی خورماتوون

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18-4 له‌قه‌زایی خورماتوو دوو بۆمبی چێنراو ته‌قینه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا 11 كه‌س بریندار بوون.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك پرۆژه‌ی ئاوی خورماتوو بۆمبێكی چێنراو ته‌قیه‌وه‌و له‌دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆمبێكی تریش ته‌قیه‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ 11 كه‌س بریندار بوون.

په‌یامێرمان رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون ژماره‌یان 11 هاووڵاتیه‌و 4 له‌برینداره‌كان پۆلیسی قه‌زایی خورماتوون و یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش پله‌ی رائیده‌.

له‌ئێستاشدا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو كراون بۆ چه‌ره‌سه‌رو هێزه‌كانی پۆلیسیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یانداوه‌.

PUKmedia سیروان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket