"ئه‌گه‌ر پیلان بۆ نه‌مانی دیموكراسی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بینه‌وه پڵنگه‌كه‌ی جاران"
kurdistani 12:01 PM - 2014-04-18هه‌تا دیموكراسی به‌ته‌ندروستی به‌رده‌وام بێ، كۆتری ئاشتین
مه‌لا به‌ختیار:
هه‌تا دیموكراسی به‌ته‌ندروستی به‌رده‌وام بێ، كۆتری ئاشتین! به‌ڵام
ئه‌گه‌ر پیلان بۆ نه‌مانی دیموكراسی هه‌بێ، ئه‌وا ده‌بینه‌وه‌پڵنگه‌كه‌ی جاران
له‌شارۆچكه‌ی باوه‌نورو له‌هۆڵی هاپۆ ئیسماعیل، مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختیكرده‌وه كه "گۆڕینی ئۆتۆنۆمی بۆ فیدراڵ، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، ئه‌گه‌رچی راسته ئه‌مه رسته‌یه‌كه، به‌ڵام ئه‌و رسته‌یه سه‌دان كێشمه‌كێش و رووداوی له‌سه‌ر بووه، ده‌یان پیلانی دیوه، ده‌یان هه‌زار شه‌هید و قوربانی و ئاواره‌یی له‌سه‌ردراوه، به‌ڵام دواجار یه‌كێتیی نه‌ك چۆكی دانه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه فیدراڵی چه‌سپاند".
پێش نیوه‌ڕۆی 17/4/2014، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ئه‌رك و ماف، له‌هۆڵی هاپۆ ئیسماعیل، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان، كه پێكهاتبوون له‌هه‌ڤاڵان و كادرانی یه‌كێتیی، گه‌نجان و لاوان، ژنان و كچان، رۆشنبیران و كارمه‌ندانی شارۆچكه‌ی باوه‌نوور، كۆبۆوه‌و له‌ده‌ستپێكیشدا، به‌ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه، هه‌ڵبژاردن مافه، هه‌ڵبژاردنی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه، هه‌ڵبژاردن پێناسه‌ی هۆشیاری مرۆڤه له‌چۆنێتی به‌كارهێنانی مافه مه‌ده‌نییه‌كانی، هیوایخواست، كه به‌باشتر تێگه‌یشتن له‌ڕاستییه‌كان، كه ئێستا خه‌ریكه شارستانییه‌ت، پێشكه‌وتن، روناكبیری سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و به‌و سه‌رنجه‌شی كه وتی: پێشكه‌وتن له‌كورستان ستونی نییه، به‌ڵكو ئاسۆییه و له‌و رووه‌شه‌وه، سه‌ره‌ڕای ژیان و گوزه‌رانی ئاسایی، بوونی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی رۆشنبیری له‌باوه‌نوور، به‌مایه‌ی خۆشحاڵی و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیری پێناسه‌كرد. هه‌روه‌ك پێگه‌ی جوگرافی و ستراتیجی شارۆچكه‌كه‌ی له‌پێكه‌وه‌به‌ستنی ناوچه جیاوازه‌كانی گه‌رمیان به‌گرنگ خوێنده‌وه‌و به‌مایه‌ی بنه‌مایه‌كی تازه، بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیشی له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا و به‌خستنه‌ڕووی دیارده‌و ده‌ركه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی و ئیدارییه تازه‌كان، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ئه‌م دیاردانه ورده ورده یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد دروستده‌بێت و وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی بازاڕ نه‌بی، ئه‌وا یه‌كێتیی نه‌ته‌وه لاواز ده‌بآ، یه‌كێتیی زمان نابی و یه‌كێتیی ده‌سه‌ڵاتیش نابی و راشیگه‌یاند: كه خه‌ریكه ئه‌و یه‌كێتیی بازاڕه، ده‌بێت به‌بناغه‌ی یه‌كێتییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌گه‌رچی دوو سه‌د بۆ سی سه‌د ساڵیش ده‌بی، هه‌ستی نه‌وه‌ته‌یی له‌لای ئێمه به‌هێزه. كوردێك له‌باكور، له‌باشور، له‌رۆژئاوا شه‌هید بووبی رایچڵه‌كاندووین و سرودو گۆرانی و شیعریشی بۆ ئه‌و تێڕوانینه‌ی به‌نموونه هێنایه‌وه و وتی: ئه‌وكاته‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له‌سێداره ده‌درێ، پیره‌مێرد-ی نه‌مر، له‌سلێمانییه‌وه، شیعرێكی بۆ ده‌نوسی. راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌مانه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كورد-دا بوونی هه‌بووه، یه‌ڵام یه‌كێتیی بازاڕ، یه‌كێتیی زمان، یه‌كێتیی دیارده‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا لاواز بووه.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، فیدراڵی باشوری كوردستانی به‌مایه‌ی خۆشحاڵی زانی، كه یه‌كێتیی بازاڕ، زمان، كه‌لتور، ئه‌ده‌ب و زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌یه‌كگرتنه‌وه‌دایه.
رونیشیكرده‌وه، كه ئه‌م دیارده‌و ده‌ركه‌وتانه به‌ده‌سه‌ڵات هاتوونه‌ته‌دی، چونكه به‌رله‌وه‌ی كورد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بی، باوه‌نورو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نفال ده‌كران.
هه‌ر سه‌باره‌ت، به‌فیدراڵی ئێستای كوردستان، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، گه‌ڕایه‌وه بۆ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ساڵی (1992)دا‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه دروشمه‌كه‌ی فیدراڵ بوو، جه‌ختیشیكرده‌وه كه: گۆڕینی ئۆتۆنۆمی بۆ فیدراڵ، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، ئه‌گه‌رچی راسته ئه‌مه رسته‌یه‌كه، به‌ڵام ئه‌و رسته‌یه سه‌دان كێشمه‌كێش و روودای له‌سه‌ر بووه، ده‌یان پیلانی دیوه، ده‌یان هه‌زار شه‌هید و قوربانی و ئاواره‌یی له‌سه‌ردراوه، به‌ڵام دواجار یه‌كێتیی نه‌ك چۆكی دانه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه فیدراڵی چه‌سپاند.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌سوربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێست، سیاسه‌ت و بڕوای یه‌كێتیی بۆ دیموكراسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه یه‌كێیتی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌پێناو مام جه‌لال، یان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی-دا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌پێناو دیموكراسیدا بووه‌و مادام دیموكراسیش له‌كوردستاندا هه‌یه، په‌شیمان نین له‌قوربانیدان و وتیشی: "هه‌تا دیموكراسی به‌ته‌ندروستی به‌رده‌وام بی، دنیا به‌جوانی ده‌بینین و به‌پرسیارێتی هه‌موو ئه‌نجامێكی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌گرین و، هه‌روه‌ها كۆتری ئاشتین! به‌ڵام كه هه‌ستمان كرد پیلان بۆ نه‌مانی دیموكراسی هه‌بی، ئه‌وا ئه‌وه له‌عیراق و كوردستاندا هێڵی سووره بۆ یه‌كێتیی و ده‌بینه‌وه پڵنگه‌كه‌ی جاران".
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌و بڕوایه‌ی كه دیموكراسی مه‌رجی پێشكه‌وتنی گه‌لانه، مه‌رجی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵه‌كان و مه‌رجی پێشكه‌وتن و ئازادكردنی عه‌قڵه‌كانه و به‌بڕوایه‌شی كه هه‌ڵبژاردن، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌و رێگه‌یه بزانن كه یه‌كێتیی به‌وپه‌ڕی سه‌ختی له‌ساڵی (1982)ه‌وه‌و به‌ڕاگه‌یاندنی دروشمی مافی چاره‌نووس، گه‌یاندوومانه‌ته ئێستا، چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی، به‌بڕیاری ئیراده‌ی مرۆڤ پێناسه كرد‌و رایگه‌یاند كه: "ده‌بی بڕیاری ئیراده‌ی ده‌نگدان و چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌و دژایه‌تی ئه‌و شه‌ڕی ئیرهابی سیاسی و ده‌رونییه بزانن، كه دژی یه‌كێتیی ماوه‌یه‌كه به‌رپاكراوه".
سه‌رنجی ئاماده‌بووانیشی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه به‌بی پێوانه‌ی راسته‌قینه مه‌چن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵكو ده‌نگ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕی ئیرهابی و درۆ‌و ده‌ڵه‌سانه له‌دژی یه‌كێتی به‌كاربهێنن و به‌مه‌ده‌نییانه خزمه‌تی دیموكراسی، چه‌سپاندنی یاسا و سه‌روه‌ری یاسای پێبكه‌ن.
وتیشی: كه "یه‌كێتیی، ئه‌مڕۆ ئۆباڵی هه‌موو دڵسۆزێكه" و یه‌كێتیی-ش، له‌خزمه‌تگوزاری، له‌ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، كاری خۆی باشتر ده‌زانێت و رونیشیكرده‌وه: هیوادارم ئه‌مڕۆ و ئایینده‌ش، به‌هۆشیارییه‌وه له‌به‌رچاو بگرن و ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ویژدانتان و سه‌ر كێلی شه‌هیده‌كان و ئه‌وكات ده‌نگ بده‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26