riklam

فاو هۆشداری به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك ده‌دات

kurdistani 01:16 PM - 2014-04-16
كه‌ڕێژه‌ی 30% خۆراك له‌ڕووی زه‌ویدا له‌لایه‌ن خێزانه‌كان و چێشتخانه‌كانه‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت

كه‌ڕێژه‌ی 30% خۆراك له‌ڕووی زه‌ویدا له‌لایه‌ن خێزانه‌كان و چێشتخانه‌كانه‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت

رێكخراوی فاوی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی خۆراكه‌وه‌ هۆشداری دایه‌ وڵاتانی جیهان و رایگه‌یاند كه‌ ساڵانه‌ 7 ملیار دۆلار له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی خۆراكدا به‌فیڕۆ ده‌چێت و به‌وپێه‌ش له‌ داهاتوودا زۆربه‌ی وڵاتن روبه‌ڕوی قه‌یرانی نه‌بوونی خۆراك ده‌بنه‌وه‌.


رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌ (فاو) له‌ڕاپۆرتێكی ساڵانه‌دا رایگه‌یاند: ساڵانه‌ خۆراكێكی زۆر له‌لایه‌ن دانیشتوانی سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌وه‌ به‌فیڕۆ ده‌درێت كه‌ به‌ 7 ملیار دۆلار له‌ ساڵێكدا مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت هه‌روه‌ها له‌ئێستادا رێژه‌ی 28% له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ جیهاندا له‌ناوچوون كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش یه‌كسانه‌ به‌ ڕووبه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی چین و مه‌نگۆلیا و كازاخستان.


له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ دانیشتوانی سه‌ر ڕووی زه‌وی تادێت روو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌فیڕۆ چوونی بڕێكی زۆر له‌ به‌رهه‌مه‌ سروشتی و خۆراكییه‌كان له‌ جیهاندا.


فاو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ڕێژه‌ی 30% خۆراك له‌ڕووی زه‌ویدا له‌لایه‌ن خێزانه‌كان و چێشتخانه‌كانه‌وه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ 750 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان كه‌ جارێكی تر ئه‌و خۆراكه‌ سروشتییانه‌ی له‌به‌فیڕۆ چوون رزگار بكه‌ن و به‌كاریان بهێنێنه‌وه‌.
له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌شدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان هۆشیاربكرێنه‌وه‌و ئه‌و خۆراكانه‌ش بدرێته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن یاخود به‌ رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان.


سه‌رچاوه‌/  SKY NEWS
PUKmedia   و / ڕه‌هێڵ مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket