riklam

كه‌شتیه‌ك به‌ 474 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وت

kurdistani 12:08 PM - 2014-04-16
له‌ئێستادا 368 سه‌رنشینی كه‌شتیه‌كه‌ رزگاركراون

له‌ئێستادا 368 سه‌رنشینی كه‌شتیه‌كه‌ رزگاركراون

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16-4 كه‌شتیه‌كی كۆریای باشور به‌ 474 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌تووه‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و وڵاته‌ش له‌ هه‌ڵی رزگاركردنی سه‌رنشینه‌كانن.


راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی كۆریای باشور بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌شتیه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژێر ئاو كه‌وتووه‌ 474 سه‌رنشینی پێبووه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 27 كه‌سیان تیمی كه‌شتیه‌كه‌ بوون و 320 كه‌سیان خوێندكارو مامۆستا بوون و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به‌ره‌و دورگه‌ی جیجۆ به‌ڕێكه‌وتوون.


به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان له‌ئێستادا 368 سه‌رنشینی كه‌شتیه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و وڵاته‌وه‌ رزگاركراون، دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان و رزگاركردنی سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌ ژێر ئاو كه‌تووه‌كه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket