riklam

100 هەزار دۆلاری خەرج كردووە بۆ ئەوەی لەجەستن بیبەر بچێت

kurdistani 01:39 PM - 2013-10-22
بڕی 21 هەزار دۆلاری لە ستایڵی قژیدا خەرج كردووە

بڕی 21 هەزار دۆلاری لە ستایڵی قژیدا خەرج كردووە

توبای شێڵدۆن تەمەن 33 ساڵ كە خەڵكی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكایەو تووشی نەخۆشی جەستن بیبەر بووە، بە جۆرێك كە بڕی 100 هەزار دۆلاری ئەمریكی لە نەشتەرگاری جوانكاریدا خەرج كردووە بۆ ئەوەی رووخساری وەك جەستن بیبەری لێ بێت.

وەك خۆی، دەڵێت: تەنها بڕی 21 هەزار دۆلاری لە ستایڵی قژیدا خەرج كردووە بە رواندنەوەی قژو كڕینی جۆرەها دەرمان بۆ ئەوەی قژی بەهێز بكات، چونكە پێشتر قژێكی تەنكی هەبووەو زۆر رووتاوەتەوە.

هەورەها سەردانی هەشت دكتۆری كردووە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن، بەڵام هیچ كام لە دكتۆرەكان بەم كارە رازی نەبوون‌و بۆیان ئەنجام نەداوە.

جێی ئاماژەیە، توبای نەشتەرگەرییەكی زۆر گەورەی برۆو برژانگی بۆ ئەنجام دراوە كە بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییەوە نەیتوانییوە بۆ ماوەی 1 هەفتە چاوی بكاتەوە.

بەمەش توبای شیڵدۆنی تەمەن 33 ساڵ دەیەوێت لاسایی جەستن بیبەری تەمەن 15 ساڵ بكاتەوە، بەمەش ناتوانێت داوای خواردنەوە كحولییەكان لە دوكاندارەكان بكات مەگەر ناسنامەكەی پشانی دوكاندارەكە بدات.

PUKmedia  وەرگێڕان: رەهێڵ مەحمود           سەرچاوە: ئۆدیتی سێنتراڵ

13381322102013_image001.jpg

 

25381322102013_image002.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket