riklam

وه‌زیری پلاندانان: 2 ھه‌زار پڕۆژه‌ راگیراون

ئابوری 04:10 PM - 2021-04-20
.

.

وه‌زیری پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاند، به‌ھۆی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه‌، 2 ھه‌زار پڕۆژه‌ ڕاگیراون.

خالید نه‌جم وه‌زیری پلاندانانی عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ھۆی خراپبوونی ڕه‌وشی ئابوری و ناجێگیری ڕه‌وشی ئه‌منییه‌وه‌، ئه‌و پلانانه‌ جێبه‌جێنه‌كراون كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان دارێژرابوون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كار له‌ 6 ھه‌زار پڕۆژه‌دا ده‌كرێت ، به‌ڵام زۆرێك له‌و پڕۆژانه‌ رووبه‌ڕوی گرفت ده‌بنه‌وه‌ و ته‌واوكردنیان پێویستی به‌ 136 ترلیۆن دینار ھه‌یه‌، به‌ھۆی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه‌شه‌وه‌، كاركردن له‌ 2 ھه‌زار پڕۆژه‌دا ڕاگیراوه‌.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket