داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاران ده‌كرێت
ئابوری 03:22 PM - 2021-04-17.
یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌هۆی كه‌می بارانبارین و وشكه‌ساڵی له هه‌ندێك ناوچه قه‌ره‌بووی جوتیاران بكرێته‌وه، راشیگه‌یاند ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌می گهنمو جۆ له سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و زه‌وییانه‌ی دێمین و پشتیان به‌بارانبارین به‌ستووه.
حسێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می بارانبارینی ئه‌مساڵ زۆربه‌ی جوتیارانی سنوری هه‌ولێر زه‌رمه‌ند ده‌بن و ناتوانن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چێندراوه به‌ده‌ستی بهێنه‌وه.
وتیشی: ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ی 50% به‌رهه‌می گه‌نم و جۆی جوتیاران به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو كه‌میكردوه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و زه‌وییانه‌ی دێمین و پشتیان به‌بارانبارین به‌ستووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه خۆیان ئاویانداوه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ربه‌هۆی كه‌می بارانبارینی ئه‌مساڵ و نه‌بوونی لهوهرو گژوگیا هه‌روه‌ها گرانبوونی نرخی جۆ كه‌رتی ئاژه‌ڵداری له‌كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر زیانی زۆریان بهركهوهتووه.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی جوتیاران راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی له كوردستان نه‌كه‌وێت له سه‌ر حكومه‌تی ههرێمو لایه‌نی په‌یوه‌ندار پێویسته قه‌ره‌بووی جوتیاران بكاته‌وه، چونكه كه‌می بارانبارین‌و وشكه‌ساڵی به‌كاره‌ساتی سروشتی هه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ره‌نگه له‌م كاتانه حكومه‌ت توانای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ماددی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ به دابینكردنی بنه‌تۆ و كیمیا و سوته‌مه‌نی بۆ كه‌رسته ئامێره كشتوكاڵیه‌كان هاوكاری جوتیاران بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌كاری كشتوكاڵی به‌رده‌وام بن.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26