riklam

سه‌رۆك كۆمار داوا ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت

عیراق 03:55 PM - 2020-09-05
.

.

سه‌رۆك كۆمار ده‌ستپێكردنی وه‌رزی یاسادانانی نوێ‌ به‌ گرنگ ده‌زانێت و داوا ده‌كات یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5-9-2020 رایگه‌یاند، پێشوازی ده‌كات له‌ ده‌سپێكردنی وه‌رزی یاسادانانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و داواش ده‌كات پرۆژه‌ یاسا گرنگه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ندبكرێن.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاندووه‌ قۆناغی ئێستا رووبه‌رووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌ره‌و پێشچون هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاساكان، به‌تایبه‌تی ته‌واوكردن و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌جۆرێك زامنی پاك و بێگه‌ردی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ھاوكات متمانه‌ به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بگێرێته‌وه‌.

ھه‌روه‌ھا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان له‌ به‌جێ‌ گه‌یاندنی داواكاری هاونیشتمانیان له‌رووی بژێوی ژیان و ئه‌منی و ته‌ندروستی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ سنورداركردنی لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا و ئابووری وڵات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket