riklam

نوێترین ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا

جیهان 10:18 AM - 2020-07-06
.

.

تووشبوانی كۆرۆنا لەجیهاندا لە 11 ملیۆنی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو شەش ملیۆن كەس و رێژەی مردنیش گەیشتە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس.

بەپێی نوێترین ئامار، تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 564 هەزارو 518 توشبوو، هەروەها لەو ژمارەیەش 6 ملیۆن و 539 هەزارو 45 كەس چاكبوونەتەوە.

لەبەرامبەریشدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 536 هەزارو 906 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، تائێستا 7315 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 2692 كەس چاكبوونەتەوە.

هاوكات لە هەرێمی كوردستان 252 بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە كە 217 كەسیان لە سلێمانی و 31 كەس لە هەولێر و 4 كەسیان لە هەڵەبجە بوون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket