riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

08:42 AM - 2020-07-06
.

.

رووداوەكان:

1483: ریچاردی سێهەم تاجی پاشایەتی ئینگلتەرەی كردە سەر.

1484: دەریاوانی بورتوگالی (دیوگو كام) سەرچاوەی رووباری (كۆنگۆ)ی دۆزیەوە.

1495: سەرهەڵدانی شەڕی (فورنوفو) لە نێوان شارلی هەشتەم مەلیكی فەرەنسە و (هاوپەیمانی پەیوەندی پیرۆز) كە دوا جەنگ بوو شاری هەشتەم هەڵیگیرسێنێت لە هەڵمەتەكەیدا بۆ سەر ئیتالیا.

1560: مۆركردنی پەیماننامەی (ئیدیمبورگ) لە نێوان ئوسكوتلەندە و ئینگلتەرە.

1573: دامەزراندنی شاری قورتوبەی ئەرجەنتینی لەسەر دەستی جیرونیمو لویس دی كابریرا.

1609: دانپیانانی یاسایەك لە  (بوهیمیا) كە بە پێی ئەو یاسایە ئازادی ئاینەكان و بیروباوەڕەكان رێگەی پێدرا.

1630: دابەزینی 4000 سەربازی سویدی بە سەرۆكایەتی گوستافوس ئودولفوس لە كەنارەكانی خۆرهەڵاتی بروسیا لە چوارچێوەی جەنگی سی ساڵە.

1785: دانانی دۆلار وەك دراوێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بە كۆی دەنگ.

1799: سەرەتای كاروانی 25000 جەنگاوەر لە سیخەكان بە سەرۆكایەتی راجیت سینگ بەرەو لاهور.

1801: هەڵگیرسانی شەری (جزیراس) ی دەریایی لە نێوان گەلەكەشتی فەرەنسی و گەلەكەشتی پاشایەتی بەریتانی.

1820: گیرانی عەبدوڵا پاشای بابان، مامی میری بابان لە لایەن میر خۆیەوە،

1885: لوی باستیر سەركەوتوو بوو لە تاقیكردنەوەی كوتانی دژ بە دەردە سەگ لەسەر منداڵێك كە توشی ئەو نەخۆشیە بووبوو.

1893: گەردەلولێكی بەهێز دای لە ویلایەتی ئایوا كە بووە هۆی وێرانكردنی زۆربەی ئەو شارە بچوكە و وەفاتی 71 كەس و برینداربوونی 200 كەسی تر.

1908: شەریف پاشا وازی لە كاری باڵیۆزخانەی عوسمانی هێنا لە سوید و گەڕایەوە كوردستان.

1917: هێزە عەرەبیەكان بە سەركردایەتی ئەفسەری بەریتانی تۆماس ئیدوارد لورنس دەستیانگرت بەسەر بەندەری عەقەبە دوای ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەكاندابوو.

1923: بە فەڕمی یەكیەتی كۆمارەكانی سۆڤیەت راگەیەنرا.

1923: هێزەكانی ئیمام یەحیا حەمیدەدین سەركەوتوو بوو لە سەركوتكردنی بزووتنەوەی هەندی بە شێخە جیابووەكان، و فەرمانەكانی دەركرد بۆ هێزەكانی با تا زۆر لە بەریتانیا بكەن ئابلوقەی سەر دەریای سور هەڵوەشێنێتەوە، و هێزەكانی ئیمام دەستیانگرت بەسەر زەویەكانی سەڵتەنەتی (قعیتی) و هەرێمی (بەیزا)ی كە لە خۆرهەڵاتی (عەدەن) بوو.

1939: داخستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی جولەكە خاوەنی بوو لە ئەڵمانیا.

1940: تیرۆركردنی سیاسەتمەداری سوری دكتۆر عەبدولرەحمان شابەندەر.

1966: راگەیاندنی دروستبوونی كۆماری مالاوی و ئەوەش دوای دوو ساڵ لە سەربەخۆیی.

1967: هێزەكانی نێجیریا هێرشیانكردە سەر كۆماری بیافرا كە جیابووبوویەوە لە فیدرالیی نێجیریا و بەوەش سەرەتای جەنگی (بیافری) راگەیاند كە نزیكەی سی ساڵی خایاند.

1975: راگەیاندنی سەربەخۆیی دوورگەكانی قەمەر لە فەرەنسە.

1988: كارلۆس سالیناس  هەلبژاردنەكانی سەرۆكایەتی مەسكیكی بردەوە.

1992: هەوڵێكی تیرۆر كردنی مەدام میتران و بێرنارد لە سەر ڕێگای سلێمانی- عەربەت (1992) لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتیەك شەهید بوون .

1996: بەستنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی ئاشتی بۆ كوردستان،  لە شاری بۆن، ئەمانە بەشداربوون: {رێكخراوی میدیكۆ ئەنتەرنەشیوناڵ، پزیشكانی دژ بە شەڕی ناوكی، و ئینیستیتۆی كورد لە پاریس، و بانكی هانۆڤەر} و هەندی ئەندام پەرلەمانی كوردستانیش.

1997: رۆبۆتێكی ئەمریكا لە سەر مەریخ نیشتەوە.

2003: لە وڵاتی چین گەورەترین (ئوختوبوت- جلاوی) لە جیهاندا دۆزرایەوە كە كێشەكەی 13 تەن و درێژیەكەی 41 مەتر بوو، لە كەناری شارۆچكەی لوس موبرمەس.

2004: 6-7/7 ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەی نیشتمانی عێراق دیاریكرا.

2004: دەرچوونی فەرمانی بەرگری لە سەلامەتی نیشتمانی عیراق.

2005: لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی شاری لەندەنی هەڵبژارد بۆ لەخۆگرتنی یاریە ئۆڵۆمپیە هاوینەییەكانی ساڵی 2012ز.

2007: بۆ یەكەم جار لە مێژوودا یانەی هەولێری تۆپی پێ بووە پاڵەوانی خولی هەڵبژاردەی عێراقی فیدرال، كە لە یاریگای شەهید فرانسوا هەریری بە گۆڵێك بەرامبەر بە هیچ لە یانەی (القوە الجویە)ی بردەوە،

2008: حكومەتی عێراق سكاڵا لەسەر كەناڵی ئاسمانی (الجزیرە) تۆماردەكات.

 

لەدایكبوون:

1736: داانیال مورگان، سەركردەی سەربازیی ئەمریكی.

1864: ماكسیملیان، ئیمبراتۆری مەسكیك.

1781: تۆماس ستامفورد رافلز، دامەزرێنەری سەنگافورە.

1796: قەیسەر نیكۆلای یەكەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسیا.

1818: ئەدۆلف ئەندرسن، یاریزانی شەترەنجی ئەڵمانی.

1859: فرنەر فون هایدنستام، نوسەری سوری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1916ز.

1878: ئینو لینو، شاعیری فنلەندی.

1903: هوگر تیورل، پزیشكی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1955ز.

1907: فریدا كاهلو، ژنە نیگاركێشی مەكسیكی.

1931: ئیمیلی نەسروڵا، ژنە ئەدیبی لوبنانی.

1932: نادیە سەیفولنەسر، ژنە ئەكتەری میسری.

1935: تینزن گیاتسو، دالای لامای چواردەهەم و وەرگری خەڵاتی  نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1989ز

1940: نور سوڵتان نزاربییف، سەرۆكی كازاخستان.

1942: حەمد ناسر، ئەكتەری كوێتی.

1946: جۆرج دەبلیو بۆش، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1946: سیلفستەر ستالون (كەسایەتی رامبۆ)، ئەكتەری ئەمریكی.

1948: وەدیع سەعادە، شاعیر و رۆژنامەنوسی لوبنانی/ ئوسترالی.

1951: جیوفری راش، ئەكتەری ئوسترالی.

1965: غادە عەبدولرەزاق، ژنە ئەكتەری میسری.

1969: فیرناندو ریدوندو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

1974: زی رۆبیرتۆ، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1975: 50 سەنت، گۆرانیبێژی راپی ئەمریكی.

1983: ئەناهید فیاز، ژنە ئەكتەری سوری.

 

وەفات:

1189: مەلیك هنری دووەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1415: یان هوس، بیریاری ئاینی و فەیلەسوف و چاكخوازی چیكی.

1535: تۆماس مور، نوسەر و فەیلەسوفی ئینگلیزی.

1553: مەلیك ئیدواردی شەشەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1762: قەیسەر بیتەری سێهەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسی.

1854: جۆرج سیمون ئوم، زانای فیزیای ئەڵمانی.

1893: گی دو موباسان، رۆماننوسی فەرەنسی.

1901: ئەمیر شلودفیگ، راوێژكاری ئەڵمانیا.

1946: ویلیەم هاریسۆن فیكەر لە ئەمریكا.

1962: ویلیام فوكنەر، نوسەری ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1949ز.

1971: لویس ئارمسترۆنگ، مۆسیقاری ئەمریكی.

1975: ئوتو سكورزینی، سەركردەی سەربازی ئەڵمانیای نازی.

1991: لاوال، یاریزانی تۆپی پێی نێجیری.

1995: عەزیز نەسین، رۆماننوسی توركی.

1999: خواكین رودریگۆ، مۆسیقاری ئیسپانی.

2004: تۆماس كلستیل، سەرۆكی پەنەما.

2005: كلود سیمون، نوسەری فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1985ز.

2006: كیسی رۆجەرز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

2012: هانی الحسن، سیاسەتمەداری فەلەستینی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی سەربەخۆیی و جەژنی كۆماریی لە مالاوای.

رۆژی سەربەخۆیی لە دوورگەكانی قەمەر.

رۆژی سەربەخۆیی لە كامیرۆن.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket