riklam

WHO: چاره‌سه‌ری مه‌لاریا دژی كۆرۆنا سەركەوتوو نەبوو

جیهان 02:41 PM - 2020-07-05
.

.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ته‌واوه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی چاره‌سه‌ری مه‌لاریا و ته‌نانه‌ت به‌تێكه‌ڵكردنیش له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئایدز كۆتایی پێده‌هێنێت .

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و لۆپیناڤیر كاریگه‌رییان نییه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا بۆیه‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ كاتیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ریان ئه‌نجامده‌دران راگیراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ بڕیاره‌كه‌ی رێكخراوه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی تر نابێت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ تاقیده‌كرێنه‌وه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket