ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
کوردستان 10:07 PM - 2020-07-04.
ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك بڕیارێكی نوێی دەركرد.
دەقی راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان:
له‌پێناو ریگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ(4 ی 7) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژوره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد:
بڕیاره‌كان
یه‌كه‌م:درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان(ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11ی 7
جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێ ی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جوتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كریت به‌ومه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م:داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م:سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركهگهشتیارییهكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیانی تێدا كۆده‌بێته‌وه به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شەشەم:هه‌موو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆهه‌رمه‌به‌ستێك ریگه پێدراو نیه، لهبهرهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حەوتەم:جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه‌و هۆله‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوینی یاریكردنی منداڵان(هۆلهداخراوهكان و كراوه‌كان).
ھەشتەم: بازاڕ و چاخانه‌و چێشتخانه‌و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانهو شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی وه‌له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت وه پێویسته دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رینماییه‌كان بیت و دووربن له‌یه‌ك.
نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ندبن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌و نابێت زه‌مینه سازی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكرێت.
دەیەم: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزەیەم: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی ریكاره‌كانی خۆپاریزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزەیەم: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بیت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕینماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگیركردن له قه‌ره‌باڵه‌غی.
سیانزیەم: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆریكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له‌ڕیگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ئه‌منییه‌كان.
PUKmedia راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26