riklam

رانیە.. لەرووداوێكی تەقەكردندا كەسێك كوژرا

کوردستان 11:45 PM - 2020-06-29
.

.

ئەمشەو لە قەزای رانیە بەهۆی  رووداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژرا.

 

راگەیاندنی پۆلیسی رانیە ئاشكرایكردوە:" ئەمشەو سەعات 09:30 دەقیقە   تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ‌) تەمەن 30 ساڵان لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە هەبوو"

رونیشكراوەتەوە:"  هاوكات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەكانی (ع،ع،ێ‌) تەمەن 38 ساڵان دانیشتوی ڕانیە كەدەكاتە برای كوژراوەكە، وە برینداری دووەم بەناوی (م،ێ‌م) تەمەن 17 ساڵان دانیشتوی ڕانیە كە هەردوكیان لە ڕەگەزی نێرن وە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكیان بۆ كراوە و برینەكەیان جێگیرە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" كوشتن و بریندار كردنی ناوبراوان لە ڕوداوێكی تەقەكردن لەناو دوكانێكی مۆبیلیاتدا بووە. بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ‌) لەلایەن كەسێكەوە لەسەر كێشەیەكی نێوان خۆیان لە ناو دوكانەكەیدا تەقەیان لێكراوە و بووەتە هۆی كوشتن و برینداربوونی ناوبراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو:"دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە. مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر كردن بۆ كەسەكەی تەقەی كردووە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی. لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

 

PUKmedia  راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket