riklam

كازمی: ئەحمەد رازی هەمیشە لەخزمەت تیشێرتە سەوزەكەیدا بوو

عیراق 02:23 PM - 2020-06-21
.

.

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد رازی ئەستێرەی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند: ئەحمەد رازیمان خۆش دەویست كە هەمیشە لەخزمەتی ئەو تیشێرتە سەوزە بوو كە لەبەریدابوو.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كۆچی دوایی ئەحمەد رازی ئەستێرەی تۆپی پێی عیراق  لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر پۆستێكی بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەحمەد رازیمان خۆش دەویست كە هەمیشە لەخزمەتی ئەو تیشێرتە سەوزە بوو كە لەبەریدابوو.

دەشڵێت: داواكارین خودا لەتاوانەكانی خۆشبێت، ئارامی بەكەسوكارو خۆشەویستانی ببەخشێت، ژیانی هەموو عیراقییەك بەنرخە، بۆیە باپابەندبین بەڕێنماییە تەندروستییەكان و دوربین لەكۆبونەوە كۆمەڵایەتییەكان، تاخۆمان و كۆمەڵگا بپارێزین.

ئەحمەد رازی ساڵی لە 21-4-1964 لەدایكبووەو یەكێك بووە لەیاریزانە بەناوبانگەكانی تۆپی پێی عیراق و خاوەنی یەكەم گوڵە لەمۆندیال بۆ عیراق و بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 21-6-2020 بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوەو گیانی لەدەستدا.

هەفتەی رابردوو ئەحمەد رازی هەمیش ساڵحی توشی كۆرۆنا بوو، دوای مانەوەی هەفتەیەك لەنەخۆشخانە بەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket