لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندی بڕیاری دوا كۆبونەوەی سەركردایەتییە و بەهیچ جۆرێك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە، هاوکات سەرجەم ئامادەكارییەكانیشی بۆ ئەو پرسە تەواو كردووە و بەپێی تیروپشكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لیستی یەكێتی (129) ی پێدراوە.
یەکێتی تەئکید لەئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێکدا بۆ گەلی کوردستانی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە کە باس لە ڕازیبوونی یەكێتی دەکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و رایگەیاند:" ئەوە دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و یەكێتی پابەندە بە بڕیاری دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەئکید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەکاتەوە".
"یەكێتی ناچێتە هیچ كۆبونەوەیەكەوە و بەشداری هیچ هەوڵێك ناكات، كە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بێت"، لوقمان وەردی وایوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:"وەك هەمیشە دوپاتیدەكەینەوە كە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێكی سیاسیدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەكیش لەم بوارە بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتییە. "
تەواوی ئامادەکارییەکان کراوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەر چواربازنەكەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە(هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و دهۆك) كاندیدەكانی ئامادەیە و تەواوی ئامادەكارییەكانی كردووە.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە:" یەكێتی تەواوی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە، كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بە مەرسوم رۆژی 10/6/2024 ی بۆ دیاریکراوە".
"یەکێتی بە ژمارە 129 بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بەپێی خشتەی کۆمسیۆنیش، خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین". لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی وایوت.
هەڵبژاردن لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتیان
لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە 18/4/2024 بەرێوەچوو لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاند:" هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە تێر و تەسەلی بیر وڕای خۆیان خستەڕوو، کە گەشەکردنی ئەزموونی نیشتمانییمان، پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاووڵاتیان تەنها لەڕێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دێتەدی، کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە ، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسی و داهاتووی گەلەکەشمان گرنگە".
" هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێکە تا ئاڵوگۆڕی دیموکراتیانە لە دەسەڵات و نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی بکرێت و لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی عیراقیشدا بەسەربەرزیی و یەکریزییەوە پێداگری لەسەر ئیستحقاقە دەستووری و یاسایی و نەتەوەییەکانی خۆمان بکەین" لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا هاتووە.
10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عیراق پێشتر بهسایتی رهسمیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاندبوو:" ئامادهكارییهكانمان بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی كوردستان لهو وادهیهی سهرۆكی ههرێم دیاریكردووه بهردهوامه و بۆ ئهو مهبهستهش ههنگاوی باشمان بڕیوه".
"بهپێی بڕیارهكانی ئهنجومهنی كۆمسیاران بانگهشهی ههڵبژاردن له 10ی ئایار دهستپێدهكات و له 6-6-2024 رۆژێك پێش دهنگدانی تایبهت كۆتاییدێت، بڕیاری كۆتاییش لهبارهی بانگهشهوه لای كۆمسیارانه"،جومانه غهلای وایوت.
وتهبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عیراق ئاماژهی بهوهشكردبوو:" بهپێی بڕیارهكان بهندكراوهكان و نهخۆش و كارمهندانی تهندروستی لهههرێمی كوردستان لهرۆژی دهنگدانی تایبهتدا دهنگدهدهن كه بنكهی تایبهتیان بۆ دیاریكراوه ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەموومان قەرزداری هەڵەبجەین
01:04 PM - 2024-05-13 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکرێتە مەرج بۆ ناردنی مووچە
12:24 PM - 2024-05-13
ناوی 11 هەزار دەرچووی زانكۆكانی هەرێم بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغدا دەكرێت
10:58 AM - 2024-05-13
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
05:36 PM - 2024-05-12
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: هەموومان قەرزداری هەڵەبجەین
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکرێتە مەرج بۆ ناردنی مووچە
کوردستان 12:24 PM - 2024-05-13 -
ناوی 11 هەزار دەرچووی زانكۆكانی هەرێم بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغدا دەكرێت
کوردستان 10:58 AM - 2024-05-13 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12