د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28مووچەی فەرمانبەران
دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە عیراق بەردەوامە و ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغداوە رەوانە دەکرێت".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بەردەوامی هەیە و لەگەڵ تەواوبونی وردبینیەکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت".
"لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغداوە رەوانە دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەتا ئەمڕۆ یەکشەممە 28-4-2024 دابەشکردنی مووچە لەعیراق بەردەوامی هەیە و کۆتایی نەهاتووە"، د. نەرمین وای وت.
یەک هەفتەیە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کراوە
رۆژی یەک شەممە 21-4-2024 لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغداد کراو بڕیارە دوای وردبینی تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی بۆ وێبسیاتی PUKMEDIA نێردراوە، ماوەی یەک هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کراوەو بڕیارە دوای وردبینی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە ئەمساڵدا مووچەی هەرسێ مانگی رابردوو خەرجکراوەو بە مانگی نیسانیشەوە تەواوی مووچەی مووچەخۆران خەرجدەکرێت.
دارایی داوای لیستی مووچەخۆران بە پلەبەرزکردنەوەوە دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA بڕیارە لیستی مووچەی مانگی ئایار بە پلەبەرزکردنەوەوە رەوانەی بەغدا بکرێت و پێشتریش ئارام عهبدوڵڵا بهڕێوهبهری گشتیی بودجه له وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان به سایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاندبوو : "داوامان له بهڕێوهبهرایهتی ژمێریاری وهزارهتهكان كردوه ههتا 1-5-2024 ئاماری پلهبهرزكردنهوهی سهرجهم مووچهخۆرانمان بۆ بنێرن، بۆ ئهوهی ههوڵبدهین لهگهڵ دارایی عیراقدا گفتوگۆی پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆران دهستپێبكهین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12