riklam

یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

جیهان 06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن

شەهید

کۆماری یەمەن ئیدانەی پەلامارە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات، لەسلێمانی و ناو و ناسنامەی کوژراو بریندارانی رووداوەکە ئاشکرا دەکات کە سەرجەمیان یەمەنین و هاووڵاتی وڵاتەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەبەیاننامەیەکدا بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: "لە هەماهەنگی بەردەوام و بەدواداچووندا دەبین لەگەڵ باڵێۆزخانەی ولاتەکەمان لەبەغدا بۆ زانینی هۆکار و وردەکاری رووداوەکە".

راشیگەیاندووە:" وەزارەتەکەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق کاردەکات بۆ گێڕانەوەی تەرمی شەهیدەکان بۆ وڵاتەکەمان".

لە بەیاننامەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ناوی کوژراو بریندارەکانی ئاشکراکردووە کە ئەمانەن:

ناوی کوژراوەکان:

١-عەلی عەبده ئەحمەد ناصر 
٢- يوسف ياسر حەمود فارع
٣- عصام محەمەد ئەحمەد ئەلكازمی
٤- عەوض عەبده عەلیئەلمەياس

ناوی بریندارەکان:

١-منير ئەلجەربانی
٢-عەممار ئەلقبيبە

ئێوارەی رۆژی هه‌ینی 26/4/2024 له‌ رێی فڕۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆرمۆر و جگه‌ له‌ زیانه‌ ماددیه‌كان و پچڕ‌انی كاره‌بای هاووڵاتیان، چوار كارمه‌ندیش كه‌ خه‌ڵكی یه‌مه‌نن، كوژران و دوو کارمەندی تریش برینداربوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket