riklam

عیراق.. 1261 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا

عیراق 07:01 PM - 2020-06-11
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11-6-2020 له‌سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی له‌عیراق پشكنین بۆ 9342 نموونه‌ی وه‌رگیراو له‌هاووڵاتیان كراوه‌، به‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عیراق كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشتۆته‌ 339868 پشكنین.


به‌گوێره‌ی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كانی ئه‌مڕۆ 1261 حاڵه‌تی نوێ له‌سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی عیراقدا ده‌ستنیشاكران، به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون له‌پارێزگای به‌غدا/شاری پزیشكیی تۆماركران كه‌ 233 حاڵه‌ت بووه‌.


هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 354 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌و 31 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماكران، به‌رزترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان  له‌شاری به‌غدا/ ره‌سافه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 8 حاڵه‌ت بووه‌.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق نوێترین ئامای حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تا بڵاوبوونه‌وه‌یدا له‌عیراق بڵاوكرده‌وه‌:

كۆی توشبووان: 16675
كۆی چاكبووه‌كان: 6568
كۆی ژماره‌ی خه‌وێنراون له‌نه‌خۆشخانه‌كان: 9650
ژماره‌ی خه‌وێنران له‌ به‌شی چاره‌سه‌ری وورد: 98
كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان: 457

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket