riklam

یانەی سلێمانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی دروستكرد

وەرزش‌‌ 12:31 PM - 2020-06-09
.

.

ئیدارەی یانەی سلێمانی دوای چەند دانیشتنێك لەگەڵ دكتۆر ئەحمەد بەهادین، گەیشتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە و ژێرخانێكی بەهێز لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان بۆ یانەكە دروست بكات.

لەگەڵ پەیوەندیكردنی دكتۆر ئەحمەد بە یانەی سلێمانییەوە، حەوت یاریزان و پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و عێراقیش هاتنە ڕیزی یانەی سلێمانیەوە، بەم نزیكانەش بە سەڕپەرشتی دكتۆر ئەحمەد بەهادین ، یانەی سلێمانی فێرگەی گۆڕەپان و مەیدان دادەمەزرێنێت

یاریزانەكانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سلێمانی بریتین لە (كوردستان بەمۆ ، هۆنیا رفعت ، خێڵان بەهادن ، هۆستان بەمۆ ، هەردی ئازاد ، بنار محمد ،ئەلەند عزیز)

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و دوای تێپەڕاندنی دۆخی خراپی كورۆنا ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ستافی نوێ و یاریزانانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سلێمانی پێشكەشی میدیاكان دەكرێت

دكتۆر ئەحمەد بەهادین كێیە؟

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقەو 10ساڵی كاركردنی لە یانەی پێشمەرگە پلەی یەكەمی كچانی بۆ عێراق لەسەریەك بەدەستهێناوەو خاوەنی زۆرترین پاڵەوانە لەكچان وكوڕان كە گەشتونەتە هەڵبژاردەی عێراق وڕیكۆردی كوردستان و عێراقیان شكاندووە، دووساڵە لە هیچ یانەیەك نیەو بەخۆبەخش مەشقی چەند پاڵەوانێكی یانەی پیشمەرگەی سلێمانی كردوە، ئێستا زۆر خۆشحاڵە گەڕایەوە ئەویانەیەی لەپێشدا ،پاڵەوانی عێراق بووەو بۆ سلێمانی یاری كردووەو ڕاهێنەربووەو ساڵانێكیش ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بووە ئێستا ئەیەوێت دواوێستگەی خزمەتی یانەی سلێمانی بكات بەخۆبەخش، وە سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی دەكات ،چاوەڕێی ئەنجامەكان بن لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەیی.

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket