riklam

پارێزگاری سلێمانی: كه‌مته‌رخه‌می قبوڵناكه‌ین

کوردستان 10:49 AM - 2020-06-04
.

.

پارێزگاری سلێمانی بۆ ئاگاداربوون له‌ره‌وشی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌قه‌زای پێنجوێن سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كه‌ین و رێكاری نوێ ده‌گرینه‌به‌ر.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستا ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئاستێكی مه‌ترسیدایه‌ و پێویسته‌ ره‌چاوی زیاتری خۆپارێزی بكرێت.

وتیشی: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن به‌ته‌واوی چاودێری ده‌كرێت و مه‌رجه‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه‌و رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت هاتوچۆ بكات، نه‌ له‌خاكی ئێرانه‌وه‌ بێته‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بچێته‌ ئێران، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می له‌و خاڵه‌ سنوورییانه‌وه‌ قبوڵناكه‌ین.

لینكی بینینی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌...


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket