riklam

کۆرۆنا چارەنووسی ئەزمونەکانی ئەمساڵی گۆڕی

کوردستان 11:47 PM - 2020-05-23
.

.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا نوێترین رێنمایی و فەرمانەكانی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوكردەوە.

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:"قوتابیانی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژماردەکرێت، ئەگەر قوتابییەک لە وەرزی یەکەم دەرنەچووبێت دواتر تاقیکردنەوە لەو وانانە دەکاتەوە کە تێیدا دەرنەچووە.

 

وتیشی:" قوتابیانی خوێندنگە ئیسلامی و پەیمانگەکان هەمان بڕیار دەیانگرێتەوە، تەنیا قوتابیانی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەکان نەبێت، کە لە 1ی حوزەیران تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" یاسای پەڕینەوە لە یەک وانە بۆ قۆناخی چواری بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی پەیڕەو دەکرێت، واتە ئەگەر کەسێک لە یەک وانە دەرنەچووبێت ئەوا بە دەرچوو ئەژماردەکرێت؛ جگە لە یاسای پەڕینەوە لە وانەیەک، یاسای بڕیاریش لە یەک وانە وەکو پێشووتر کاری پێدەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد:تەنیا قۆناخی 12ی زانستی، وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تاقیکردنەوە لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدەن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

 

PUKmedia راگەیەنراو

 

1.jpg

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket