riklam

توركیا.. ژماره‌یه‌كی نوێی توشبوون به‌كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت

جیهان 09:37 PM - 2020-05-02
.

.

هاوته‌ریب به‌پاشه‌كشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕایی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتی توركیا، ژماره‌ی چاكبووانیش زیادی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ 5-2-2020، فه‌خره‌دین قوجه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند: كه‌ كۆی ژماره‌ی توشبوون به‌كۆڤید-19 له‌ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا گه‌یشتۆته‌ 1983 حاڵه‌ت، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته‌ 124375 حاڵه‌ت.

قوجه‌ ده‌شڵێت: ئه‌و ژماره‌یه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌، دوێنێ 2188 حاڵه‌تی توشبوون تۆماركرابوون.

فه‌خره‌دین قوجه‌ ئاماژه‌شی داوه‌ به‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 78 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته‌ 3336 كه‌س، به‌ڵام دوێنی 1ی ئایار 84 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماكرابوون.

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket