riklam

كه‌ركوك.. باندێكی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

کوردستان 09:07 PM - 2020-05-02
.

.

هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی باندێكی كڕین و فرۆشتن به‌ مرۆڤه‌وه‌، له‌و شاره‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ ژماره‌یه‌ك ژنیان  له‌نێو ماڵێكدا به‌ندكردووه‌و به‌ قێزه‌ونترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌یانداون.

مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌مید قه‌یس عامر ناجی پێنج ئافره‌تیان رزگاركرد كه‌ له‌نێو ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی (حه‌ی نه‌سڕ)ی ئه‌و شاره‌ به‌ زنجیر به‌سترابوونه‌وه‌ به‌ قێزه‌وه‌نترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون.

 به‌ وته‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌له‌و ماڵه‌دابوون، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌نێو ئه‌و ماڵه‌دا به‌ندكراون و به‌ زنجیر به‌ستراونه‌ته‌وه‌ و به‌ قێزه‌وه‌نترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دراون و له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ كراوه‌.

ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ پێكهاتوون له‌ (دوو كوڕ و ئافره‌تێك).

PUKmedia سه‌رچاوه‌: كه‌ركوك24

54546446.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket