riklam

ئاری هه‌رسین داوای هه‌ڵوێست له‌پارتی ده‌كات

کوردستان 06:15 PM - 2020-05-02
.

.

ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌وتارێكدا كه‌ تایبه‌ت بۆ PUKmedia ی ناردوه‌، به‌توندی دژی ئه‌وانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر سێبه‌ری پارتیدا سوكایه‌تی به‌سلێمانی ده‌كه‌ن و به‌ ده‌مڕوت و نه‌زان و كاسه‌لێس و ناڕه‌سه‌ن وه‌سفیان ده‌كات.

هه‌رسین له‌نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ "ده‌مڕوت و نه‌زان و كاسه‌لێس و ناڕه‌سه‌نی وا په‌یدا بوون كه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری پارتی بوندا، و له‌ خوار جه‌مه‌دانه‌ی سوره‌وه‌، سوكایه‌تی به‌ سلێمانی گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن (كه‌ له‌ ئه‌ساسدا هیچ نه‌بوون جگه‌ له‌ په‌یامنێرێكی ده‌ره‌جه‌ هیچ)".

ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین داوای هه‌ڵوێستوه‌رگرتنیشی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه‌و ده‌ڵێت:  هیوادارم نمایه‌نده‌كانی جه‌مه‌دانه‌ی سوور و، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستیان ڕوون بێت.

ده‌شڵێت، له‌ بێده‌نگی ئه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌دا، به‌نده‌ ته‌رجومه‌ی په‌نده‌ فارسیه‌كه‌ی بۆ ئه‌كه‌م كه‌ ئه‌ڵێت: (سكوت نشانه‌ رزا است).

له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تی، ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی كه‌ له‌پاڵ سه‌نگه‌ری پارتیدا زاتی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن په‌نجه‌ بۆ نه‌مامی گوڵه‌كانی شه‌هیدانی گردی سه‌یوان به‌رن، با وه‌ك ئێمه‌ چۆن له‌ هه‌ولێر و دهۆك هه‌ین، بفه‌رمون پیاسه‌یه‌كی به‌رده‌ركی سه‌را و تووی مه‌لیك بكه‌ن و له‌وێ جورئه‌تیان هه‌بێت چاو ببڕنه‌ چاومان و پێمان بڵێن ئێمه‌ موشاغه‌به‌چین… ئه‌گینا با بۆ هه‌میشه‌ ئوسكوت بن.


PUKmedia  تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket