riklam

كه‌ركوك.. پێنج حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 08:33 PM - 2020-04-11
.

.

ته‌ندروستی كه‌ركوك پێنج حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌كۆرۆنای له‌شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

د.سه‌باح نامیق سه‌رۆكی هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌و پێنج توشبوه‌ نوێیه‌ به‌ركه‌وتووی توشبوه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ن كه‌چواریان له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆین و پێنجه‌میش دراوسێیه‌تی.

ڕونیشیكرده‌وه‌ باری هه‌موویان جێگیره‌ و ئه‌مشه‌و بۆ سه‌نته‌ری توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ گوازرانه‌وه‌، وتیشی دوای تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش دوا ئاماری توشبوان له‌كه‌ركوك گه‌یشته‌ 29 حاڵه‌ت كه‌له‌رابردوو 15 یان چاكبونه‌ته‌وه‌و یه‌كێكی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و (13)ه‌ شیان ئێستا له‌ژێر چاودێری و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردان.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكیش واده‌ی  قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كه‌ركوك بۆ 18-4-2020، درێژكرایه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket