riklam

سه‌رۆك كۆمار كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت

عیراق 12:16 PM - 2020-04-09
.

.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد.
 
مسته‌فا كازمی گه‌یشته‌ كۆشكی سه‌لام بۆ راسپاردنی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ عه‌دنان زورفی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.

مسته‌فا كازمی كێیه‌؟
- مسته‌فا عه‌بدوله‌تیف موشه‌ته‌ت ناسراوه‌ به‌ مسته‌فا ئه‌لكازمی.
-ساڵی 1967 له‌شاری به‌غدا له‌دایكبوو.
-له‌ 7 ته‌مموزی ساڵی 2016وه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراقه‌.
- نه‌یاری رژێمی پێشوو بووه‌و ساڵانێك له‌تاراوگه‌ ژیاوه‌و وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس له‌پێگه‌ی مۆنیتۆری ئه‌مریكی كاریكردوه‌.
- سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (ئه‌لئسبوعیه‌) بووه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی ئیمتیازی بووه‌.
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌یاسا .
- خێزانداره‌و باوكی دوو كچه‌.
- به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی بیره‌وه‌ری عیراقی بووه‌.
-له‌ بواری چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان‌و دۆكۆمینتكردنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو ڕۆڵی دیاری هه‌بووه‌.
- له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدلمه‌هدی یه‌كێك بوو له‌كاندیده‌ به‌هێزه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

-به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ یاد وه‌ری عیراق بووه‌

-هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی مه‌هدی علاقه‌ كه‌ ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ له‌حزبی ده‌عوه‌

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

5552q34213.jpg

7777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket