riklam

راگەیەندراوێکی بە پەلەلە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە

کوردستان 11:55 PM - 2020-04-03
.

.

پارێزگاری سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا جەخت لەجێبەجێکردنی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، لەبەرامبەر راگرتن و قەدەغەکردنی هەموو جۆرە هاتووچۆیەک بۆ ماوەی ٤٨ سەعات.

 

راگەیەندراوێکی بە پەلە لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە 

بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەو زیادبونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ، لەبەر رۆشنایی بڕیارەنوێکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ تەواو  توندتر دەکرێنەوەو بەھیچ ھۆکارێک رێگە بەھاتووچۆی ئوتومبێل و پیادەڕەو نادرێت و ھێزە ئەمنییەکان  راسپێردراون لەم رووە لێپرسینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە پابەند نابن، بەھەموو لایەکی رادەگەیەنین  بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم لە سبەینێ وە جێبەجێ دەکرێن و بەھۆی مەترسی بڵاوبوەنەوەو تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر رێگە بەھیچ جۆرە جموجوڵێک نادرێت، داواش لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەکەین  بۆ سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان و تەندروستی گشتی لە ماڵەکانیان نەیەنەدەر و بەتەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.  


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket