riklam

‎كۆسرەت رەسوڵ: پشتیوانی حكومەتێكین مافەكانی هەرێم بپارێزێت

ی.ن.ک‌‌ 04:48 PM - 2020-03-01
.

.

ئەمڕۆ 1ی ئاداری 2020، لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی پێشوازیكرد لە ستیفن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان.

‎لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی كوردستان و عیراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و بەشداری كورد لە كابینەكەدا.

‎پەیوەست بە بەشداری كورد لە حكومەتی نوێی عیراق، كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: كورد بەیەكدەنگی و یەكگوتاری بەشداری پڕۆسەی دانوستانەكان دەكاو پشتگیری لەحكومەتێك دەكا كە مافە دەستووری و داراییەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێ.

‎دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، هەردوولا گفتوگۆی وردی دۆخی كوردستانیان كردو جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باشتر بن و لایەنە سیاسییەكان خاوەنی پڕۆژەیەكی نیشتمانی بن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

‎دۆخی ناوخۆی یەكێتی و بەشداری یەكێتی لە كایەی سیاسی عیراق و كوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و كونسوڵی ئەمریكا بەوردی تاوتوێی بابەتەكەیان كردو جەختیان لەگرنگی رۆڵی یەكێتی كردەوە، كۆسرەت رەسوڵ وتی: یەكێتی حزبی خەڵكەو لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان دامەزراوەو بەردەوامیش دەبێ لەسەر رێبازی خزمەتكردن.

‎هەر لەدیدارەكەدا كۆسرەت رەسوڵ داوای لە كونسوڵی ئەمریكا كرد هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێ لەپێناو دابینكردنی ئەمن و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەكەو لەناوبردنی یەكجارەكی تیرۆرستان.

PUKmedia 

 

 

 

00888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket