riklam

نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات

کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29
لەتیف نێروەیی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رووسیا رایدەگەیەنێت: "وەکو سەرکردەیەکی باڵای کوردستان و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ کراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی سەرۆک بافڵ و پێگە و سەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رووسیا رایگەیاند: "وەکو سەرکردەیەکی باڵای کوردستان و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ کراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی سەرۆک بافڵ و پێگە و سەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی گەورەی کوردستانی عیراقی حساب بۆکراو، هەروەها حساب کردن بۆ ئەو سیاسەتە حەکیمانەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیەتی بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە".

"هەروەها لەبەرچاوگرتنی رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دیدگا و تێگەیشتنی لەسەر پرسە هەمەجۆرەکان لە ناوچەکەدا، بۆیە دەتوانین بڵێین سەردانەکەی سەرۆک بافڵ، سەردانێکی گرنگ و کۆبوونەوە و پەیامێکی گرنگ بوو لە کاتێکی گرنگ دا"، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی وادەڵێت.

رۆژی پێنجشەممە ٢٨-٣-٢٠٢٤، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە رووسیا و لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، دواتریش لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket